ئیسرائیل بنکەیەکی دیکەی ئەتۆمی ئێرانی کردە ئامانج
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران، سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی لە نزیک شاری قوم کردووتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئێران، سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی لە نزیک شاری قوم کردووتە ئامانج.
ڕاگەیەندراوە کە لە دەمەو ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا ئیسرائیل بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ کە دەکەوێتە بن چیایەکەوە کردۆتە ئامانج. پێشتر لە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلدا باس لەوە کرابوو کە سوپای ئیسرائیل توانای تەکنیکی لەو بارەوە هەیە کە دەتوانێ دامەزراوەیەکی وەها لە شوێنێکی زۆر پارێزراودا وێران بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن نووسەری ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) یۆنا جێرمی بۆب، بڵاوکراوەتەوە، سوپای ئیسرائیل دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەدژی دامەزراوە ئەتۆمییە زۆر ئەمنییەکانی وەک بنکەی فۆردو کە لەژێر چیادا دروستکراوە ئەنجام بدات.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە بەرەبەیانیدا، بنکەیەکی دیکەی گرنگی ئەتۆمی لە نەتەنز کردووتە ئامانج. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەشە ژێر زەمینەکانی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و هۆڵی سەرەکی شوێنەکە کە گەورەترین سەنتەرفیوژەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێدا جێگیرکراوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا گورزێکی قورسیان بەرکەوتووە.
هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئیسرائیل بۆ دووەمجار لە پاش نیوەڕۆ هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز.