ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئەوروپا
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوو کە لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، هۆشداری دا.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوو کە لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، هۆشداری دا.
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، ئاماژەی بەوەدا ئەگەر بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا (E3) پشتگیری لە بڕیاری محکومیەت لە دژی ئێران بکەن لە لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی، ئەوا 'هەڵەیەکی ستراتیژی' دەبێت.
عێراقچی ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر مافەکانی ئێران پێشێل بکرێن، ئەوا ئێران وەڵامی توندی دەبێت.
ئەمریکا و وڵاتانی E3 لەسەر بنەمای دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لەدژی ئێران ئامادە کردووە. بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ڤیەننا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسەکە ئەنجام بدرێت.
ئێران ئەو ڕاپۆرتە بە سیاسی دەزانێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە تەواوی بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.
وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل، ئێران بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تاران ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.