فەڕەنسا: بە بڕیارین دان بە فەلەستیندا بنێنین، بەڵام ئەم کارە بە تەنها ناکەین

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆئێل بارۆت ئاماژەی بەوەدا بە بڕیارن دان بە دەوڵەتی فەلسەتین بنێن و دەڵێت؛ ئەمە کارە بە تەنها ناکەین.

بارۆت لەگەڵ میدیای RTL چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە دانپێدانانی فەرەنسا بە دەوڵەتی فەلەستین، کە فەرەنسا لەگەڵ سعودیە هاوسەرۆکایەتی کۆنفرانسێک لە نیویۆرک دەکات. 

بارۆت گوتی: "بە بڕیارین ئەمە ئەنجام بدەین" و ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان ئەوەیە کە "بەشداریکردنی هەندێک وڵات و هاوکارانە بەتایبەتی ئیدارەی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی لە پرۆسەکە". وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە فەڕەنسا ئەم بڕیاری دانپێدانانە بە تەنها بە فەرمی ناکات. 

بارۆت لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەشداوە ئامانجیان ئەوەیە هەندێک گۆڕانکاری بکەن و هەبوونی دەوڵەتی فەلەستین بە هەمیشەیی بکەن. 

'پێویستە حەماس بێ چەک بێت' 

بارۆت هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد بۆ داهاتووی غەززە دەبێت پرسی چەکدانانی حەماس بەبێگومان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.  

بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانەی 'دوو دەوڵەت' بە هاوسەرۆکایەتی فەڕەنسا و سعودیە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لە نێوان ١٧-٢٠ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.