سەرەرای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەی لە ٢٧ی شوباتدا بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ئاماژەی بە بنەمای ماف و یاسایی کرد، بەڵام تا ئێستا حکومەت هیچ هەنگاوێکیان لەو بارەوە نەناوە. لایەنی کوردی تا ئێستا هەر پێویستیەکی گرتۆتەبەر، لە دوواییدا ئەو بڕیارانەی کە لە کۆنگرەی پەکەکە لە راگەیەندران لە دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی سەرخۆەبووندا هەموو بڵاو کرایەوە. بڕیارەکانی کۆنگرە بۆ چارەسەری پرسەکە ئاماژەیان بە بنەمای ماف و یاسایی کرد. هەروەها لە دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی سەرخوەبووندا ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرە ناردبووی بڵاوکرایەوە.
سەبارەت بەو پێشهاتانەی باسمان کرد، زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی فوراتی دایەوە.
لە گفتوگۆکانی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا لایەنی کوردی هەنگاوی گرنگی ناوە. ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکەدا دراون و ئەو ڕاپۆرتە سیاسییەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆنگرە ناردوویە، بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. ئەم دوو پێشهاتە مانای چییە، ئێوە چۆن لێکدانەوەی بۆ دەکەن؟
ئەم پرۆسەیە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە ماوەی ٨مانگە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا لایەنی کوردی ئەوەی کە بڕیار بوو بیکات کردوویەتی و ئەنجامی دەدات. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستی کوردستان و دەرەوە دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە. پاشان بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە و بەستنی کۆنگرە لەسەر ئەم بنەمایە نیشاندەری ئەوەیە کە چەندە بە شێوەیەکی جددی و ڕاستگۆیانە لە پرسەکە نزیک دەبێتەوە. بۆیە پێویستە هەموو کەس و لایەنێک ئەمە ببینن و لەوباوەڕەدام کە دەبینرێت.
ئایا دەتوانین بڵێین ئەم ڕوانگەیە بنەمای نەخشەی سیاسی و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ داهاتوو دروست دەکات؟
لە پێش چاو ڕوونە کە ئەو پرۆسەیەی لەبەردەمماندایە چۆن ڕێڕەوی خۆی دەگرێت و چۆن دەبێت. لەم خاڵەدا پەکەکە کۆتایی بە خۆی هێنا و وەک ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کردووە. بۆیە ئیتر لەمەودوا بە پێی پرۆسە و پارادایمی نوێ ڕێکخستنێک دادەمەزرێت.
لە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ ئاشتی، ئاماژە بە بواری یاسایی کراوە. بەڵام دەبینین دەوڵەت هێشتا لە بواری یاسایی و مافدا هەنگاوی نەناوە. ئێوە ئەم ڕەوشە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئێمە لە لای خۆمانەوە هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەم پرۆسەیە کردووە. هەنگاوی کراوە و ڕوونمان ناوە. هەموو ڕای گشتی ئەمە دەبینن. بەڵام ئاشتی بە شێوەیەکی تاک لایەنە بەرەو پێش ناچێت. وەک چۆن دەوڵەت باخچەلی وتی: "باڵندە بە یەک باڵ نافڕێت". ئێوە ناتوانن لە لایەنی بەرامبەر چاوەڕێی هەموو شتێک بکەن و ئاشتی دروست بەدی بهێنن. لە لایەک شەڕ بەردەوام بێت، بۆیە دەبێت هەردوولا هەنگاو بنێن بۆ ئاشتی. ئێستا هەندێ هەنگاو هەیە کە دەبێت حکومەت بیگرێتەبەر. هەروەها لە بڕیارەکانی کۆنگرەدا ئاماژەی پێکراوە. هاوکات لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە. بانگەوازی ٢٧ی شوبات بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. واتە ئاستێکی ئاشتییە، ئاستی دیکەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. لە کۆتاییدا دەڵێت بۆ ئەوەی ئەم جێبەجێ بکرێت، پێویستە زەمینەی یاسایی ئامادە بکرێت. ئێستا کردەوەکانی حکومەت هەنگاوی باش نییە. ئەگەر حکومەت لە ٨مانگی ڕابردوودا ڕاستگۆیانە هەنگاوی پێویستی هەڵگرتبا، ئەمڕۆ لە خاڵێکی زۆر جیاوازدا بووین. واتا ئەمڕۆ زۆر شت جێبەجێکرابوو. هەتا ئێستا گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە. دەبوو ئەمە ڕاستەوخۆ دوای بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات کۆتایی پێ بهاتبا، هێشتا نە ڕۆژنامەنووسان نە ئەکادیمیستەکان، نە سیاسەتمەداران، نە کەسانی دیکە ناتوانن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆببنەوە. هیچ سەردان و کۆبوونەوەیەک جیا لە ڕێگەی دەم پارتییەوە ڕووی نەداوە. هێشتا رێگرییەکان بەردەوامە.
باسی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام لەم لاشەوە هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە
ئەم بابەتە دەبوو سەرەتا لە رۆژەڤی پەرلەماندا بوایە. بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانبانگەواز کرا. بەڵام هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە. کۆمیسیۆنێکی ناوەندی بە بەشدارییەکی بەرفراوان بۆ لابردنی ئاستەنگیە یاساییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد پێکبهێنرێت. ئەم کۆمیسیۆنە نابێت تەنها لە پەرلەماندا سنووردار بێت؛ پێویستە لەگەڵ حکومەت و ئۆپۆزسیۆن و هەموو لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی لە گفتوگۆ و پەیوەندیدا بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا لەگەڵ جوگرافیاکانی تری کوردی لە ئەوروپا، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان پەیوەندی دروست بکرێت. چونکە ئەم پرسە نەک تەنها باکوری کوردستان، بەڵکو پەیوەندی بە هەموو گەلی کورد و کوردستانەوە هەیە.
پێویستە کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەو چوارچێوەیەدا فراوان بکرێت و هەنگاوی جددیی لە پەرلەماندا بنرێت و لە دەستووری نوێدا بوونی کورد و مافەکانی دەستەبەر بکرێت. لایەنێک هەموو مافەکانی هەیە و ئەوێتریان بێبەشە بەو شێوەیە ناتوانرێت باسی خوشک و برایەتی ڕاستەقینه بکرێت. ئەگەر باسی یەکسانی بکرێت، دەبێت کورد لە چوارچێوەی دەوڵەت بە شیوەیەکی یەکسان قبووڵ بکرێت.
ئەم پرسە تەنیا بە پەکەکەوە سنووردار نییە؛ بەڵکوو پرسێکی بنەرەتی و قووڵە و زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە لە دوای ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە بوونی هەیە. بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەردەوام و راستگۆیانە چارەسەر بکرێت. بەڵام دەبینرێت هەتا ئێستا حکومەت بەرپرسیارێتی پێویستی لە ئەستۆ نەگرتووە و ئاستەنگی بۆ پڕۆسەکە دروستکردووە. پێویستە دەستبەرداری ئەم هەڵوێستانە بن و هەنگاوی راستگۆیانە و بڕیاردەر بۆ چارەسەری بگیرێتەبەر. ئەگینا ئەم پرسە بە هەوڵی تاکلایەنە بەرەو پێش ناچێت.
جیا لە هەڵوەشاندنەوە، حکومەت هەنگاویک دەنێت کە زیان بە دیموکراسی دەگەیەنێت. ئەمەش لە پاکێجی دادوەریدا بە روونی دەرکەوت. لە لایەکی دیکەوە شەپۆلی ئۆپراسیۆن و دەستگیرکردن دژی شارەوانییەکانی جەهەپە بەردەوامە. چۆن ئەم ڕێبازانە هەڵدەسەنگێنن؟
بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. زۆرجار بانگەوازەکە تێگەی وەک "دیموکراسی" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەکاردێت. لە هەموو ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەنجام دەدرێن، دیموکراسی لە پێشی ئەو پرەنسیپانەدایە کە بە بنەما دەگیردرێن. بەڵام یەکێک لە گەورەترین دژایەتیەکان ئەوەیە: حکومەت ئێستاش هێرش دەکاته سەر هەر کەسێک کە وەک خۆی بیر نەکاتەوە و دەنگی جیاوازی هەبێت. ئەم ڕێبازە هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراسی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە نییە. پرسی کورد تەنیا لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن چارەسەر دەکرێت. چونکە کورد هێزێکی دیموکراتیکە. لەم چوارچێوەیەدا دەبینین کە زیادبوونی فشار و دژە دیموکراسیەکان کە لەبەرامبەر جەهەپەدا ڕوودەدات، بەردەوامن. بۆ نموونە ئەگەر ئەکرم ئیمام ئۆغڵو بە ئاشکرا ڕایگەیاند"من کاندید دەبم " یان وەک ناوێکی وا بەهێز لە ڕای گشتیدا دەرنەکەوتبا، هێرشەکان لە دژی ئەنجام نەدەدرا.
سەبارەت بە سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دوو لێپرسینەوەی دیکە کرایەوە
بەم لێکۆڵینەوانە ئەم کار ناچێتە سەر. لە پەرلەمان هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدەن. ئەمە پرسێکی گەورەیە. لە ڕێگەی دادگاکانەوە هەوڵ دەدەن پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن کە لە دوایین هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، سەرکوت بکەن. ئەمە بە تێکدانی پرۆسەکە هەڵدەسەنگێنین. هەوڵی تێکدانە، دۆخێکی بەم شێوەیە خەریکە سەرهەڵدەدات. هەربۆیە دۆخێکی کێشەدارە. دەبێت دەستبەجێ دەست لەمە هەڵبگرن. گەر لە تورکیا پرسی کورد چارەسەر بکرێت، دیموکراتیزە بوون مەجبوورییە. دیموکراتیش دەبێت بۆ هەمووان بێت. بۆیە نابێت کەس پەنا بۆ ڕێگەی جیاواز ببات بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی. دەبێت هەمووان ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن.
پەیوەندی نێوان پێشهاتەکانی سووریا و گفتوگۆکان لەسەر پرۆسەکە چییە؟ پێگەی دەسەڵات لە سووریا چۆن دەبینن؟ ئایا حکومەتی ئاکەپە هێشتا لە پاڵ هەنگاوەکانی خۆی لە سووریا لە بەرانبەر کوردان وەستاوە؟
سووریا، ڕۆژئاوا، باکوور و تورکیا پرسگەلێکی زۆر تێکەڵاون. بەبێ یەکتر ناتوانین چارەسەر بین. واتا هەموو پێشهاتەکانی باکوور کاریگەرییان لەسەر ڕۆژئاوا و سووریا هەیە. دەبێت حکومەتی تورکیا لەم پرسەدا هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە دیموکراتیک بونیات بنێت. گەورەترین کێشە لە سوریا بونیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیکە. لە ئێستادا سەرۆکی هەتەشە جۆلانی حکومەتە لە دیمەشق. ڕژێمی بەعس هێڵی عەلمانی- نەتەوەپەرستی هەبوو، لە کاتێکدا جۆلانی هێڵی نەتەوەپەرەستی-ئیسلامیستی هەیە. کەس وشەی 'دیموکراسی' لە جۆلانییەوە نەبیستووە. دژی دیموکراسییە. هەموو پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردان، تورکیا پەیوەندیدارن. شەڕی هەرێمەکە کۆتایی نەهاتووە. واتا شەڕ لە غەززە بەردەوامە.
ئەم شەڕە بە تەواوی هەرێمەکەدا تەشەنەی کردووە. لە لوبنان، سووریا، یەمەن، عێراق، ئێران و کوردستان بڵاودەبێتەوە. تورکیا لایەنەوە هاوکارە. خاڵی دەستپێکی ئێمە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تەواوی هەرێمەکەیە. ئەمە تەنها هی تورکیا نییە، بەڵکو دیموکراتیزەکردنی سووریا، عێراق، ئێران و تەواوی هەرێمەکەیە. پرسەکان تەنها لە ڕێگەی ڕێبازێکەوە کە لەسەر بنەمای دیموکراتیک و لەسەر بنەمای گەلان، بیروباوەڕ، جیاوازیەکان و بە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێن. پرسی ئیسرائیل و فەلەستین، واتە کێشەی ئیسرائیل و عەرەب، بە وتووێژ و هەنگاوی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێن. ئەمەش بۆ عەرەب و جولەکە و تورک و کوردیش کاریگەرە. بۆ فارسیش کاریگەرە. پەیوەست بەمەوە ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، تەنها پەیوەندی بە کوردستانەوە نییە، پڕۆژەییەکی هەرێمییە. باوەڕمان وایە ئەم پڕۆژەیە چارەسەری پرسەکان دەکات.
لایەنێک بانگەوازی ٢٧ی شوبات بانگەوازێک بوو بۆ ئاشتی. لایەکی دیکەوە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو. ئەمە لە کوێی ئەم بانگەوازەدایە؟ پەیوەست بە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بە ڕێکخستنبوون و تێکۆشانی گەلی کورد و دۆستانیان دەتانەوێت چی بڵێن؟
بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک زۆر گرنگە. ئەمەش هەم کوردستان و هەم دەوروبەری دەگرێتەوە، واتە هەموو هەرێمەکە. بەڵێ پەکەکە کۆتایی بەوکارانە هێنا کە بەناوییەوە دەکرێن. پارتێک بوو خۆی لەسەر هێڵی سۆسیالیزمی بونیادنرا و ڕزگاری نەتەوەیی بونیاتنابوو. ئێستا ڕایگەیاندووە کە ئەرکی خۆی تەواو کردووە، بەڵام ئەمە بە مانای کۆتایی نایەت. ئەمە سەرەتایەکی نوێیە. ئەمە بەو مانایە نییە کە کورد ناڕێکخراو دەبێت و لە بۆشایی دەبێت. ئەم پرۆسەیە بە مۆدێلێکی ڕێکخراوەیی بەڕێوە دەچێت کە کۆمەڵگەیی دیموکراتیک بەگوێرەی سەردەمی نوێ بونیات دەنێت. واتە هەموو ئەم ڕێکخستنانە لەم چوارچێوەیەدا بە پێی بارودۆخی نوێ کۆنتڕۆڵ دەکرێن. بەو پێیە ڕێکخستنەکان دروست دەکرێن. پێویستە گەلەکەمان لەم بابەتەدا ئاسوودە بێت.
ئەم تەڤگەرە لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی خۆییدا قوربانی زۆری داوە. ئەم قوربانییدانانە بێهودە نابن. پەیوەست بە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بەدەست بهێنین. با گەلەکەمان لەم بابەتەدا ئاسوودە بێت، بەڵام نابێت کەس ڕێوشوێنەکانی خۆی لەدەست بدات. لە ئێستادا لە قۆناغێکداین کە دەبێت هەوڵی زۆر بدەین بۆ پەرەپێدانی ڕێکخستن. نابێت تەنها تەماشا بکەن و بڵێن 'کۆبوونەوەکان لە ئێستاوە بەڕێوەدەچن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و تەماشا دەکەین'، پێویستە هەمووان لەسەر بنەمای دیموکراتیک ڕێکخستنی خۆیان زیاد بکەن. شێوازی تێکۆشان دەگۆڕین. واتە تێکۆشانی چەکداری دەوەستێنین، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە تێکۆشانی ئازادی وەستاوە. تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوە دەچێت. لەم چوارچێوەیەدا هەموو پلانەکانمان وەک خۆی بەڕێوەدەچن.
هەربۆیە دەبێت دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد' چ لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چ لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پراکتیزە بکرێت و پەرەی پێبدەین. هەروەها دەبێت گەلی کورد زیاتر یەکگرتوو بێت. لە هەرێمەکەدا شەڕیکی مەزن هەیە. پرسی کورد بە جددی باس دەکرێت. لەم قۆناغەدا پێویستە گەلی کورد یەکڕیزیی زیاتر بونیات بنێت و پێکەوە کاربکەن. لەو باوەڕەدام ئەگەر لە قۆناغی داهاتوودا ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین، سەرکەوتوو دەبین. خواستی ئێمە ئەمەیە. ئێمە دڵسۆزین.