لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نۆ کەس کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نۆ کەس لە سووریا کوژران.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نۆ کەس لە سووریا کوژران.
سۆهر ئاماری ئەو کوژرا و بریداربووانە بڵاوکردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆکار جیاواز لە کات و شوێن جیاوازدا کوژراون. لە ئامارەکەی سۆهردا دەستنیشان کراوە زۆربەی تاوانەکان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارانی حکومەتی دیمەشقەوە بەرانبەر کەسانی مەدەنی ئەنجام دراون.
ئامارەکانی ڕوانگەکە بەمشێوەیە:
"تەرمی دوو گەنج دانیشتووی گوندەکانی کۆیا و بێت لە ناوجەی یەرمووکی سنووری دەرعا دۆزرایەوە، ئاشکرا بوو کە ئەو دوو کەسە بە دەستڕێژی گوللەی گروپێکی چەکدار لە گوندی جلینی ڕۆژئاوای دەرعا کوژراون، کوژراوەکان نەزاندرا بکوژەکان کێن.
لە لازقیە دوو گەنج کوژراون کە یەکێکیان خاوەنی پێداویستی تایبەتبوو، تەرمی گەنجێکی دیکەش لە گوندی بەتمووش دۆزرایەوە کە بە گولـلە کوژرابوو، ئەو گەنجە لە کاتی پەلاماردانەکانی هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی دیەشق بۆ سەر گوندەکانی بەیت عانا و دالیا لە دەوروبەری جەبلە کوژراوە، لەو پەلاماردانەدا هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق دەیان ماڵ، خوێندنگا، ناوەندێکی بازرگانی و ناوەندێکی وەرزشییان سووتاند.
لە گوندی مەهین لە ڕۆژهەڵاتی حمس لە ئەنجامی شەڕی چەکداری نێوان دوو خانەوادە، کەسێک کوژرا.
لە گەڕەکی وادی زیهابیش گەنجێک کە هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق پێش چەند ڕۆژێک ڕفاندبوویان، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
گەنجێک بەناوی یوسف تەویل لە گوندی باروحای ناوچەی تەلکەلەخی ڕۆژئاوای حمس، کە پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشقەوە دەستبەسەرکرابوو، مرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لە ناوچەی جەزەل سەتیح ئەبیەز لە دەوروبەری حمس، کەسێک برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لە شارۆچکەی سەنمێنی باکووری دەرعا، کەسێک کە بەهەڵە دەستکاری چەکەکەی کردبووە، فیشەکی لەدەستی دەرچوو و بەهۆیە خۆی کوشت.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی و زیادبوونی توندوتیژییەکان لە سووریا، بەردەوامە لە بێدەنگی."