ئەمڕۆ بەشێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی هەرێمی گەرمیان بۆ بیرهێنانەوەی یادەوەرییەکانیان و یادکردنەوەی کەسە ئەنفال کراوەکانیان، لەناو زیندانی نوگرە سەلمان جەژنی قوربانیان کرد. گەل بەرەبەیان لە زیندانەکەدا کۆبوونەوە و بە دڵێکی پر لەحەسرەتەوە جەژنی یەکترییان پیرۆز کرد.
لە قۆناغی دوومی پرۆسەی ئەنفالدا هاوڵاتیانی كوردستان گواسترانەوە بۆ باشووری عێراق و پێش زیندەبەچاڵکردنیان لە ناو زیندانی نوگرە سەلمان وەکو دوا قۆناغی ژیان و ئامادەکردنیان بۆ کۆمەڵکوژی دادەنران.
لە نوگرە سەلمان بە ھەزاران پیر، گەنج، مناڵ و ژن لەبرسێتی تینوێتیدا یان لە ئەنجامی ئەشکەنجەداندا شەهیدبوون و لە دەوروبەری زیندانەكەدا چەندین گۆڕی بە كۆمەڵی تێدایە و بەشێك لەوانە هەڵداراونەتەوە، كە ڕووفاتی سەدان هاوڵاتیان كوردی تێدایە.