لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٧٨ کەس کوژران

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵی فارس، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٧٨کەس کوژراون و ٣٢٩ کەسی دیکە برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیا جیاکانی ئێران ٧٨ کەس کوژراون و ٣٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆیتەرز، لانیکەم ٢٠ فەرماندەی پلە باڵای ئێران لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، یەک لەوانە ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانە.

هەروەها ئیسرائیل بڕیاریداوە بە شێوەی کاتی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی لە هەموو جیهان دابخات.