شاندێکی ٣٩ کەسی کە لە چوارچێوەی کەمپینی 'دەمەوێت دیداری عەبدوڵا ئۆجالان بکەم'دا لە ژێر چەتری پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەورووپا (EFFP)دا دامەزراوە، دوو ڕۆژە بە مەبەستی دیداری ئیمراڵی لە تورکیان و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنی بە داخوازینامەیەک داواکاریی خۆیان بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی نوسینگەی یاسای سەدە کرد.
شاندەکە دوای هەندێک دیدار و دانوستان لە هۆتێلێکی تەقسیمدا مێزگردێکییان ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ شاندەکەی ناردبوو خوێندایەوە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیەیە:
"دۆستانی هێژا
بۆ من زۆر واتا بەخشە ڕێگەیەکی هێندە دوورتان بڕیوە، هەوڵدەدەن لێگەڕینی ئازادیی کە لە کەسایەتی مندا چەسپاوە بکەنە ڕۆژەڤ و لە هەمانکاتدا دیدارم لەگەڵدا ئەنجام بدەن. پێش هەموو شتێک ئەم هەوڵەتان تەنها وەک پشتیوانییەکی کەسی یان بۆ لێگەڕینی کەسی من بۆ ئازادیی نابینم، بەڵكو وەکو پارچەیەکی لە ئیرادەی ژیانی ئازادی پێکەوەیی گەلان و چارەسەریی دیموکراتیک، ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبینم.
هیچ کاتێک ئازادی کەسی خۆمم جیاواز لە ئازادی کۆمەڵایەتیدا نەبینیوە. هەمیشە وتوومە، تا ئازادیی کۆمەڵایەتی پێکنەیەت ئەوا ئازادی کەسیشم هیچ واتایەکی ڕاستەقینەی نابێت. هەر بۆیە من ئەم هەنگاوەی ئێوە بە هاوپشتی و بانگەوازێکی بوێرانە بۆ ئایندەی دیموکراتیکی هاوبەشی گەلانمان دەبینم.
ئاگاداری داواکارییەکەتان بووم بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵمدا. هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەلومەرجی دیدار بە شێوەیەک بڕەخسێندرێت. لەم چوارچێوەیەدا سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ڕەنجیان داوە نەک تەنها لە پێناو مندا، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەی هاوکارییان کردووە لە لێگەڕینی ئازادی و ئیرادەی دیموکراتیکی گەلەکەماندا.
هیوادارم کە ڕۆژانێکی ئازاددا، لە ژینگەیەکدا چاومان بە یەکدی بکەوێت کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیادنرابێت.
عەبدوڵا ئۆجالان
زیندانی ئاسایشی باڵای جۆریF لە ئیمراڵی"