دەوڵەت باخچەلی: ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل تورکیایە

دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند: "ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل تورکیایە، ڕاوەستاندنی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە."

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند: "ئەم هێرشە نەوەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکوو هاوکات پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا، وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورە دراوە، ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕ و ململانێانە، تورکیایە."

باخچەلی وتی: "وەستاندنی ئیسرائیل، لەپێناوی ئاسایشی نیشتیمانیمان و ئاشتیی ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان، بەرپرسیارێتیێکی مێژووییە، ئەمریکا دەبێت لە بەرەی ڕاستی مێژوو و مرۆڤایەتیدا راوەستێت."

 باخچەلی جەختی لەوەش کردەوە، چیتر ڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر نییە، ئێمە بە تەواوی لەو باوەڕەداین دەبێت ئیسرائیل لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە بوەستێندرێت.