نیلوفەر کۆچ: دەوڵەتی تورک هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر داهاتووی ناوچەکە

نیلوفەر کۆچ لە سەر داهاتووی گەلی کورد لە سوریای نوێدا قسەی کرد و بەبیری هێنایەوە کە ئەردۆغان ویستی لە کۆبانێ نوێژ بکات و وتی: "بە هێزی خۆمان دەتوانین پلانەکۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنین."

نیلوفەر کۆچ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ، لەسەر دۆخی نوێی سوریا و پێگەی کورد قسەی کرد.

نیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند، ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا لە لوبنان ئاماژەیەک بوون مرۆڤ لێ تێدەگەیشت و بەبیری هێنایەوە کە ئەسەد پاڵپشت بە دەسەڵاتی ڕووسیا و ئێران مابووەوە. وتیشی، ئێران بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لاواز بووە و ڕووسیا بە هەندێک ئیمتیازات کە لە ئۆکرانیا پێدراوە بێ کارێگەر کرا، بەم شێوەیە ئێران و ڕووسیا لە سوریا بەگشتی بێ کاریگەر کران. دوای لاوازبوونی ئەم دوو دەسەڵاتە لە سوریا ڕژێمەکەی ئەسەد ڕووخا. هەروەها دەکرێ بڵێین جیهانی سەرمایەداری دەوڵەت نەتەوەکان کە لە ساڵانی ١٩٩٠ بەدواوە سەریهەڵدا. ئیتر قبوڵ ناکەن."

'دیزاینی سوریا تا ٢٠ی کانوونی دووەم کۆتایی دێت'

بۆ پرسیاری ئەوەی کە 'ئایا بارودۆخی ئێستا لە سوریا چارەسەری دەهێنێت یان نا؟' نیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی دووەم دەستبەکار دەبێت و وتی: "دیزاینی سوریا تا ئەو کاتە تەواو دەبێت، واتە تا کابینەی ترامپ دەستبەکار دەبێت. نیلوفەر کۆچ سەبارەت بە چارەسەری وتی: "بۆ ئێمە چارەسەری دیارە، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ماوەی ١٢ساڵ بەهایەکی قورسی داوە و ڕێگای چارەسەری نیشانداوە، لەوێ چەمکێکی دیموکراتیکی هەمە لایەنە دامەزراوە، سیستەمێک دروست کراوە، کە هەموو گەلانی سوریا دەگرێتەوە."

'دەوڵەتی تورک لە سەر داهاتووی ناوچەکە هەڕەشەیەکی گەورەیە'

نیلوفەر کۆچ ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە هەڕەشەیەکی مەزنە و وتی: "دەوڵەتی تورک نیگەرانی دیزاینی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، ئامانجەکان ئێران، عێراق، تورکیا و سوریان. له عێراق و سوریا، کورد ستاتۆی خۆی پەیدا کرد و دەرکەوت کە ئەم ستاتۆیە زیان بە هیچ کەس و وڵاتێک ناگەیەنێت و لە ئاستی نێونەتەوەییدا پشتیوانیەکی زۆر بۆ کورد بەرهەم هاتووە، بەهۆی بارودۆخی ژئۆپۆلەتیکی دەوڵەتی تورکیاوە، لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر کوردان بێدەنگی کراوە، سەرەڕای ئەم هێرشانە، بەرخۆدانی کورد و گەڕان بەدوای ئازادیدا بەردەوامە و نەشکێنراوە، هەروەها گەلی ڕۆژئاوا درێژەی بە بەرخۆدانی خۆیداوە".

'چەتەکان دەیانەوێت بە تۆقاندن و ترساندن سەرکەون'

نیلوفەر کۆچ سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕایگەیاند؛ چەتەکان دەیانەوێت بە ڕێگەی تۆقاندن و ترساندنەوە لە شەڕەکەدا سەربکەون، ئەم تاکتیکە تاکتیکی داعشە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەکاریان هێنا. ڕفاندنی ژن، دەستدرێژی، سەربڕین، هەموو ئەمانە هەمان ڕێگە و ڕێبازە. دیمەنەکانی لە دیجیتاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە. دەیانەوێ بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی درۆ و ترساندن و تۆقاندن لەو شەڕەدا سەرکەون."

'ڕاستیەکان زۆرن کە نیشاندەری ئەوەن کەس لەوانە ناترسێ'

نیلوفەر کۆچ ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هێرشەکان، گەلانی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕووبەڕووی چەتەکانی SMO دەبنەوە و بەبۆچوونی من کورد لەدژی ئەم کردەوانە بەهێزە، ڕاستیەکان نیشانیدا کە لە کردەوە دڕندانەکانیان ناترسێ. دەبینین، لە سەختترین بارودۆخدا دەرگای ماڵەکانیان بەڕووی هەموو کەسێکدا کردەوە.

'بۆ کورد بارودۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە'

نیلوفەر کۆچ، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت منبج ڕایگەیاند؛ دۆخێکی مەترسیدار بۆ کورد لە ئارادیە، پرۆسەکە هاوشێوەی پڕۆسەی کۆبانێیە و وتی: "بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی کۆمەڵایەتی سەرهەڵنەدات هەوڵی چەواشەکاری دەکرێت. هەندێک دەوڵەت بە ناوی کوردەوە قسە دەکەن دەبێت ئێمە پشت بە هیچ دەوڵەتێک نەبەستین، لە پڕۆسەی کۆبانێ فێربووین ئەگەر لەسەر بنەمای یەکێتی نەتەوەیی کۆببینەوە، سەردەکەوین.

ئێمە لەگەڵ هەمووان لە پەیوەندیداین، بەڵام تاکە هێزی یەکلاکەرەوە هێزی کۆمەڵایەتی بوونی خۆمانە. کێ قسەیەکی باش دەکات، لەسەر سەر و چاو، بەڵام ئێمە باوەڕمان بە خۆمانە و خۆمان دەپارێزین. هاوسەنگە سیاسیەکان سات بە سات لە گۆڕاندایە. دیزاینێکی سەد ساڵە دەست پێدەکات، بازرگانیەکی گەورە ڕوودەدات. بۆیە جگە لە هێزی کۆمەڵایەتی بوونی خۆمان نابێت متمانە بە کەسی تر بکرێت. نابێت چاوەڕێ ئەوە بین کەسێک ڕزگارمان دەکات. ئێمە لە سەدەی ڕابردوودا ئەم هەڵە گەورەمانە کرد. کوردان بە ڕێگەی نامەوە بۆ بریتانیا و فەرەنسا داوای مافی خۆیان کرد، بەڵام کەس دەنگیانی نەبیست."

'ئەردۆغان دەیویست لە کۆبانێ نوێژ بکات'

نیلوفەر کۆچ؛ لەم دواییەدا لە دژی هەڕەشە و مەترسیەکان بانگەوازی ئاراستەی گەلی کورد و دۆستانی کرد: "ئێمە گەلێکی وەهاین کە بە سەد ساڵانە بریندارکراوین، بەڵام ئەوە پەنجا ساڵە مێژوو دووبارە نابێتەوە. ئێمە گۆڕاوین، بەهێز بووین، خۆمان ناسیوەتەوە، هێزی خۆپاراستن و بەڕێکخستنی خۆمان هەیە بۆیە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی سەردەکەوین، کێ دەیەوێت کۆتاییمان پێ بهێنێت؟ ئەردۆغان دەیەوێت لە کۆبانێ نوێژ بکات، بۆیە هێرش دەکاتە سەر کۆبانێ، بۆیە دەبێت بەرخۆدانمان بەهێزتر بکەین و ڕووبەڕووی داگیرکاریی ببینەوە."