لە دێر حافر هێرشی چەتەکان تێکشکێندرا: ٢ چەتە کوژران

ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشێکی چەتەکانی بۆ سەر دێر حافر دایەوە. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی دێر حافر لە منبج. لە هەرێمەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەرپەرچیان دانەوە. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران.

هەروەها ئۆتۆمبێلێک کە چەتەکان لە هێرشەکەیاندا بەکاریان هێنابوو، لەناوبرا.