قەسەدە: لە گوندەکانی منبج و تشرین ١٨ چەتە کورژاون

قەسەدە ڕایگەیاند، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و بەندوای تشرین لە چالاکی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانییان ١٨ چەتە کوژراون، ٧ ئۆتۆمبیلی زێپۆش، ٣ تانک و ٦ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشێندراون.

هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە بەرخۆدانەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەكانی دەوڵەتی تورك لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، باكووری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، باكووری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق چەندین هێرشیان ئەنجامدا، لە بەرامبەردا شەڕڤانانمان قارەمانانە هەموو هێرشەكانیان تێكشكاند و توانییان ١٨ چەتە بكوژن و نۆ چەتەی دیكەش بریندار بكەن.

لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، پاش نیوەڕۆی دوێنێ چەتەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك هێرشیان بۆ سەر كێڵگەی ئەبو سەعید و گردی سیراتەل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ئەنجامدا، شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕوویدا، لە ئەنجامدا دوو زریپۆش تێكشكێندران و ١٨ چەتە كوژران و نۆی دیكە بریندار بوون و ئەوانی دیكە هەڵهاتن.

هاوكات چەتەكان جارێكی دیكە هێرشیان كردە سەر گردی سیراتەل، بەڵام دووبارە شەڕڤانمان هێرەشەكەیان تێكشكاند و ئۆتۆمبێلی هەڵگری دۆشكە و زریپۆشیان لە ناوبردووە.

بەشێوەیەكی گشتی هێزەكانمان لە دژی چەتەكان ١٩ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، كە بەمجۆرەی خوارەوە:

یەكەم- لە ناوبردنی زریپۆشێكی بی ئێم بی ٧

دووەم- لەناوبردنی سێ تانك

سێیەم- لەناوبردنی شەش ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشكە

چوارەم- بەئامانج كردنی سێ شوێنی كۆبوونەوەی چەتەكان

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەوڵەتی داگیركەری تورك هەركاتێك هێرشی چەتەكانی شكست بهێنێت، پەنا بۆ بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەبات، بەهۆی هێرشی فڕۆكەی جەنگییەوە، پێنج شەڕڤانمان شەهید بوون.

باس لەوەشكراوە، لە میحوەری عەین عیسا شەڕڤانانمان لە گوندی ئەبو دهور ئۆپەراسیۆنێكیان دژی چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی تورك ئەنجامدا، كە ژمارەیەك چەتە كوژران و بریندار بوون و چەند ئۆتۆمبیلێكی چەتەكان تێكشكێنران.

ئاماژە بەوەشكراوە، چەتەكانی بە توندی گوندی بیر عەرەبیان بۆردوومان كرد، ئەمە جگە لەوەی بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان ئەنجامدا، كە فڕۆكەیەكی بێفڕكەوانیان خۆی تەقاندەوە و شەڕڤانێكمان برینداربوو، ئەو دیكەیان لەلایەن هێزەكانمان خرایەخوارەوە.

سەبارەت بە شەڕی پردی قەراقۆزاق لە ئەنجامی بەرگری شەڕڤانانمان چەتەكانی دەوڵەتی تورك نەیان توانی هیچ هێرشێك ئەنجام بدەن، ناچار بوون لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش بكەنە سەر دەوروبەری پردەكە، لە وێش نۆ هێرشیان كردە سەر گوندی دێكان و گردی مەغربەیتێن و سایلۆی سرین و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنیان كردە ئامانج.

هاوكات درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دەوروبەری  پردی قەراقۆزاق بەتایبەت گوندەكانی پیر حەسۆ، جەدعە، دێكان، هەروەها شارۆچكەی سەرینیان كردە ئامانج.