جەدەکە-فەڕەنسا بانگەوازی بەپەلەی چالاکی کرد
لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین جەدەکە-فەڕەنسا بانگەوازی چالاکی بەپەلەی کرد.
لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین جەدەکە-فەڕەنسا بانگەوازی چالاکی بەپەلەی کرد.
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا (جەدەکە-فە) بە ڕاگەیاندراوێک لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر بەنداوی تشرین و مەدەنییەکان بانگەوازی چالاکی بەپەلەی کرد.
بە ناوی جەدەکە-فەڕەنساوە هاوسەرۆک شاهین پۆڵات گوتی: "کاتی وەستانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەردۆگان هاتووە. وەک دوێنێ، ئەمڕۆش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەنداوی تشرین بە فرۆکەکانی ناتۆ لە هێرشە دڕندانەکانی بەرانبەر مەدەنییەکان بەردەوامە. سات بە سات زیانی مەدەنییەکان زیاتر دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "لە پێش چاوی جیهان ئەردۆگان بە ئاشکرا مەدەنی کۆمەڵکووژ دەکات، بە فرۆکەکانی ناتۆ لە قڕکردنی مەدەنییەکانی کورد بەردەوامە. وەک جەدەکە-فەڕەنسا جەخت دەکەینەوە کە ئەمە قبوڵ ناکەین. سەبارەت بەمە وەک هەموو شوێنەکانی ئەوروپا، پێویستە گۆڕەپانەکان لە دژی تاوانی جەنگ بگرین، دەنگمان بەرز بکەین و بۆ ئەوەی کۆمەڵکووژییەکانی ئەردۆگان بوەستێنین و دەبێت هەموو شتێک بکەین. بانگەواز لە پێکهاتەکانی فەڕەنسا، دۆستانمان، هەڤاڵانمان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین کە پێویستە هەموو کەسێک بڕژێتە گۆڕەپانەکان بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵکووژییانە بوەستێنین".