شارەوانی بۆلۆنیا ڕەگەزنامەی فەخری دەبەخشێتە ڕێبەر ئاپۆ
لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا بڕیاردرا ڕەگەزنامەی فەخری ببەخشنە ڕێبەر ئاپۆ.
لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا بڕیاردرا ڕەگەزنامەی فەخری ببەخشنە ڕێبەر ئاپۆ.
چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری فەرمی پێدانی ڕەگەزنامە فەخرییەکە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن ئەنجومەنی شارەوانییەوە بە دەنگدان پەسەند بکرێت.
نوێنەری نوسینگەی زانیاری کوردستان لە ئیتالیا (UIKI) عەلی ئەکبەر سوڵتان پەیوەست بە بابەتەکە لێدوانی دا و سوپاسی شارەوانی بۆلۆنیا و ئەنجومەن کرد.
عەلی ئەکبەر سوڵتان ڕایگەیاند پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە ڕێبەر ئاپۆ سەنگین و مانادارە و گوتی: "بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە بۆ ئازادی و ئاشتی، تێکۆشان و هەوڵێکی بێپایانی داوە. بڕیاری پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری پشتگیرییەکی ڕوونی تێکۆشانی بەڕێز ئۆجالانە."
سوڵتان ئاماژەی بەوەشدا ئێستا کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کوردە، هەروەها بانگەوازی لە هەمووان کرد پشتگیری بکەن لەو پڕۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە.