ترەمپ: ئێران داوای کۆبوونەوەی لێ کردووین، ئێمەش دەرگامان دانەخستووە

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ڕێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، گوتی: " داوای كۆبوونه‌وه‌ی لێكردووین و ئێمه‌ش ده‌رگامان دانه‌خستووه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا پلانمان بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران هه‌یه‌".

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "كه‌مێكی دیكه‌ له‌ ژووری كۆبوونه‌وه‌كانی باری له‌ناكاو كۆده‌بینه‌وه‌، بڕیار له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتوومان سه‌باره‌ت به‌ ئێران ده‌ده‌ین".

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند رێگه‌ ناده‌ن ئێران ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "ئێران داوای كۆبوونه‌وه‌ی لێكردووین و ئێمه‌ش ده‌رگامان دانه‌خستووه و ڕەنگە بگەینە ڕێککەوتن‌".

هەروەها ترەمپ گوتی: "پلانمان بۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران ئاماده‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت پلانمان بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه‌، به‌ڵام جارێ باسی پلانه‌كان ناكه‌ین".

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە: "بەدوای سەرکەوتنێکی تەواودا دەگەڕێین، ئەمەش بە واتای ئەوەدێت ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئیسرائیل سه‌رده‌كه‌وێت".