دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی شارباژێڕی بۆردوومان کرد: شەهید و بریندار هەیە- نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی چەند هەرێمێکی سنووری شارباژێڕی بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەکانی کێوی کوریس، دۆڵە کوێرەکان و دۆڵی ژاژۆڵانی سنووری شارباژێڕی سەر بە سلێمانی کرد.

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا وێڕای زیان گەیاندن بە سروشی دەڤەرەکە، شەهید و بریندار هەیە.

دەربارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە زانیاری دیکە نییە.