ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موردا قەرەیلان لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا هەڵسەنگاندنی کرد بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەی، پرۆسەی چارەسەری و ئەو ڕووداوانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگوزەرێت.
چاوپێکەوتنەکەی موراد قەرەیلان بەم شێوەیە:
"پێ دەنێینە ناو ٢٦ ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە. بە گوێرەی پێشهاتەکانی ئەم دوایە دەردەکەوێت ئەمساڵی جیاواز دەبێت. دەربارەی ئەمە چی دەڵێن؟
سەرەتا پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات بە توندی شەرمەزار دەکەم. ئەو فیدایانەی بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" لە کەسێتی هەڤاڵ خالد ئۆراڵ و ڕۆژبین عەرەبدا یاد دەکەمەوە و بەژنمان دادەنەوێنین لە ئاستیاندا. ئەوان لە دژی پیلانگێڕی جەستەی خۆیان کرد بە بازنەیەک لە ئاگر و ڕێگەی وەستانەوەیان لە دژی پیلانگێڕی نیشان داین. ئەو هەڵوێستە فیدایانەیان بووە چوارچێوەی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی. لەوکاتەوە لەسەر ئەو ڕێبازە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی لە ئارادایە. بێگومان پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە لایەن هێزە هەژموونخوازەکانەوە پێشخرا، ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژنەوە. ئەوان هێڵێ کوردی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆییان وەک ئاستەنگ لە پێش خۆیان بینی، وەک مەترسییەک لەسەر بەرژەوەندییەکانیان وەرگرت. بەم شێوەیە پیلانگێڕییان بەڕێوەبرد. بە شێوازی نا یاسایی جیهانی، بە شێوازی نا ئەخلاقی ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاند و ڕادەستی دەوڵەتی تورکییان کرد. بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون، ئەم پیلانگێڕییە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە بەشداری ٣٤ وڵات ئەنجام دراوە. هەندێکییان هاوکارییان کرد، هەندێکیانیش ڕێگەیان کردەوە و هەندێکیانیش بە شێوەیەکی چالاک بەشدار بوونە. بێگومان ئامانجییان لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی بوو. هەرخۆی دەیانگوت لە ماوەیەکی کەمدا تەڤگەری ئازادی لەناودەچێت. بەڵام لە سەرەتادا هەڵوێستی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆی ئیمراڵی، نەک بە تەنها بەرخۆدانێک بەڵکو هەڵوێستێکی داهێنەرانە و ئافرێنەر پێشخرا. وەک پارادایمێکی نوێ لە ئیمراڵی ئافراندی و بەو شێوەیە وەڵامی پیلانگێری درایەوە. شەهیدانی قارەمانیش زۆر مەزنانە ڕابەرییان کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، تەواوی گەلەکەمان، ئەمە ماوەی ٢٦ ساڵە گەلی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیالانگێڕی تێدەکۆشن. تا ئێستا چەندان فیدایی ئەم وڵاتە بۆ شەرمەزار کردنی پیلانگێڕی گڕییان لە جەستەی خۆیان بەرداوە. لەمڕۆدا پیلانگێڕی نەگەشت بە ئامانجەکەی خۆی. بۆیە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک بەهێزترە. لە بەفراوان بوون و بەهێزتر بووندایە. ئەمەش پێشەنگایەتی ئەوەدەکات کە پیلانگێڕی نەگات بە ئامانجی. یانی پیلانگێڕی بەردەوامە و ئەرکی دژ وەستانەوەی لە ئێستاشدا لە پێشمانە.
١٣ و ١٥ی شوبات لە هەمانکاتدا ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بزووتنەوەی شێخ سەعیدە. سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت. دەبێت مرۆڤ ئەمەش هەڵسەنگێنێت. هەرخۆی ئەوەش دووچاری پرۆڤاکسیۆن بووەوە. وەک پیلانگێڕی لێ بەسەرهات، یانی هەندێک ئامادە نەبوون و لەدژی وەستانەوە. وایکرد بەزووی ئەوەی بەسەربێت. لەو سەردەمەوە تا ئێستا سەد ساڵ تێپەڕییوە. لەمڕۆدا تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد گەیشتووە بە ئاستێک لە بەرانبەر پیلانگێڕی و پرۆڤاکسیۆن بە تێکۆشان گەیشتووە بەم ئاستە. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی شێخ سەعیددا بە ڕێزدارییەوە یادی هەموو ئەو کەسانە یادەکەمەوە کە لە سەرهەڵدانەکەدا شەهید بوونە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەرانبەر گەلی کورددا ناحەقی و ستەمێکی گەورە ئەنجام درا. لە بنەمادا پیلانگێڕی گەورە ڕێککەوتنامەی لۆزانە. وێڕای ئەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا گەلێکی هەرە دێریین بوو، خاوەن مێژوو بوو، وێڕای ئەوەی بەڵێن درا جێگەی گەلی کوردیش هەبێت، بەڵام لە لۆزاندا کوردستانینان چوار پارچە کرد و نکۆڵییان کرد. بەم شێوەیە بەدبەختی و نەهامەتی درووست بوو. بە شێوەی پیلانگێڕی ئەنجام درا. هەرخۆی لەو کاتەوە ئەم تێکۆشانی ئازادییەی گەلی کورد لە بەرانبەر پیلانگێڕییەکان، لە بەرانبەر هێرشی نەیاران لە بەرانبەر سیاسەتی نکۆڵی و لەنابردن لە بەرەنگارییدایە. ئەم بەرخۆدانە نیشاندەری ئەوەیە نزیکایەتی ناحەقی لەبەرانبەر گەلی کورددا ڕق و کینەیە. حەقیقەتی ئەم گەلە هەیە. گەر حەقیقەتی مێژووی و کولتووری لەناوبچووایە، تا ئێستا سیاسەتی لەناوبردن دەرنجامی دەبوو، بۆچی ئەنجامی نەگرت لەبەرئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد بناغەی خۆی هەیە. بۆیە هیواداریین ئەم هێزە پیلانگێڕانە، بەتایبەتی ئەو هێزانەی لەسەر ناوچەکە دەسەڵات و هەژموونگەران، هەموو حساباتێکییان لەسەر هەرێمەکە هەیە، دەستبەرداری سیاسەتی دژە کوردانە ببن. یان بەجۆرێک دەستبەرداری سیاسەتی دان پێدانەنان، نکۆڵێکردن، لێپرسینەوە و ڕێبازی پیلانگێری بەردەن و داوای لێبووردن لەگەلی کورد بکەن. بۆئەوەی گەلی کورد وەک گەلێکی ئازاد لەسەر ئەم خاکە بژیت نەبنە ئاستەنگی و ڕێگر.
لەمساڵدا گەلی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بە جەماوەری پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکات و هاوکات داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. لەم ڕووەوە دەتوانن چی بڵێن؟
لە ئێستادا گەلەکەمان ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی و ڕۆژی ١٥ی شوبات وەک ڕۆژێکی ڕەش پێناسە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژی قڕکردن شرۆڤەی کرد. بۆیە لە مێژوودا لە سەردەمی شێخ سەعید و ڕێبەر ئاپۆییشدا هێرشی قڕکاری پێشکەوت. لە ئێستا لە ئەنجامی تێکۆشانەکەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەمساڵ ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژی دەرکەوتنی نوێ، بیکاتە ڕۆژی هەنگاوی ئازادی. ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژێکی خۆش، ڕۆژێکی سپی، ڕۆژێکی نوێ کە تێیدا ئازادی دروستبێت. لە ئێستادا ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکارییەکی لەم شێوەیە دەکات. لەوباوەڕەداین لە ڕۆژی ١٥ی شوباتدا لەم چوارچێوەیەدا بە بانگەوازییەک ئەو هەنگاوەی ئامادەی کردووە، دەستپێبکات. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هەرخۆی گەلەکەمان ئەوەندە ساڵە بۆئەوەی ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژێکی گەش، جوان و ئازاد تێکۆشان بەڕێوەدەبەن. بۆئەمەش دەبێت ئەمساڵ بە تایبەت گەلەکەمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات زۆر زیاتر و کاریگەرتر بەشداری شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ببێت. بۆئەوەی بەتەواوەتی پیلانگێڕی تێک و پێک بدرێت و ڕێگەیەی ئازادی بکاتەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەم ڕۆژە بکاتە ڕۆژی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ. قۆناغی نوێ قۆناغی ئازادییە، قۆناغی چارەسەرییە. دەبێت گەلەکەمان لەمڕۆژەدا بە بەهێزترین ئاستییەوە بەشدار ببێت و دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکات. لە ڕاگەیاندنەوە بیستمان لە ستراسبۆرگ گردبوونەوەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. هەموو ساڵێک گەلەکەمان لەوێ لە ژێر سەرمادا کۆدەبێتەوە و پیلانگێڕی شەرمەزار دەکات. دەبێت ئەمساڵ زۆر جەماوەری و بەرفراوانتر بێت. لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا دەبێت ڕۆژی ١٥ی شوبات بکەنە ڕۆژی لوتکەی بەرخۆدان، بکەنە ڕۆژی دەستپێکی پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. بیکەنە ڕۆژی ئازاد، ڕۆژی خوشک-برایەتی گەلان، بیکەنە ڕۆژی ئازادی و دیموکراسی. بۆیە دەبێت هەموو کەسێک بە ئاسای نزیکی ١٥ی شوبات نەبێتەوە، دەبێت هەموو کەسێک بە جەماوەری بەشدار ببێت و پێشوازی لێبکات، ئەو ڕۆژە بەڕاستی ببێتە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ.
بەردەوامی هەیە...