لە ڕحا و مەڕەش قوربانیانی بوومەلەرزەکە یادکرانەوە

لە مەڕەش لەو شوێنەی کە هەزار و ٤٠٠ کەس بوونە قوربانی بوومەلەرزەکە و هەروەها لە ڕحا ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستدا یادیان کرایەوە.

لە مەڕەش بە هەزاران کەس لەبەردەم ئەبراری سیتی ١٨ نهۆمی بەهۆی بوومەلەرزە وێران بوو کۆبوونەوە. سەرۆکی گشتیی پارتی ئاییندە ئەحمەد داود ئۆغلۆ و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) چەندین کەس بەشداربوون.

جەماوەر لەبەردەم ئەبراری سیتی کە هەزار و ٤٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا کۆبوونەوە، بەرەو شوێنی بلۆکەکە ڕێپێوانیان کرد. جەماوەرە کاتژمێر ٠٤:١٧، ئەو کاتەی بوومەلەرزەکە ڕوویدا، لەبەردەم بیناکە بە ناوی ئەبراری چالاکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا.

بە ناوی دەستپێشخەری بنەماڵەکانی ئەبراری سیتی مەڕوە ئاکوسو گوتی: "بوومەلەرزەکەمان لە بیرنەکردوە، لە بیریشی ناکەین". ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی ئۆکیزە سینمیلیئۆغڵو ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سیاسەتی بێ سزا نیشاندا.

لە دوای ڕاگەیاندراوەکە لە شوێنی بیناکە چەپکە گوڵ دانرا.

لە بازارجخ لە کاتی بوومەلەرزەکەدا هاووڵاتیان لە باخچەی شارەوانی گردبوونەوە. قوربانیانی بوومەلەرزە لێرەوە تاوەکو ناوەندی بازاڕەکە ڕێپێوانیان کرد. جەماوەرە چەپکە گوڵیان لەبەردەم تاوەری کاتژمێرەکە لە بازاڕ دانا.

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕحا ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستدا لە ٠٤:١٧ لە چوارڕێیانی عابدییە یادکرانەوە. لەگەڵ پێکهاتەکانی پلاتفۆرم، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی دەم پارتی و دەبەپەی ڕحا بەشداری یادکردنەوەکە بوون. لە شوێنی بینا ڕووخاوەکە چەپکە گوڵ دانرا و مۆم داگیرسێنرا.