نوێکرایەوە

'خواستی پەکەکە بۆ ئاشتی، ئامانجە بۆ دامەزراندی سیستەمی ئەنتێگراسیۆن'

ویژدان نورەدین: پەکەکە ‌هەمیشە لە فراوانبوون و گەشەسەندنا بووە، لە دۆخێکی لەو شێوەیەشدا داوای ئاشتییان کرد. هێنانە ئارای سیستەمی ئەنتێگراسیۆن ڕۆڵپێدانێکی نوێیە بە ژنان لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکییدا.

مامۆستا ویژدان نورەدین، مامۆستا و شرۆڤەکارو چالاکوانی بواری ژنان، کە ناوبراو خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هاوچەرخ، مامۆستا ویژدان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) دوا و سوپاسی

سەرۆک ئاپۆی کرد کە توانی سەر لە نوێ جارێکی دیکە مێژوو بنووسێتەوە.

'گەڕانەوەی زەردەخەنە بۆسەر لێوی دایکەکان'

مامۆستا ویژدان نورەدین لە سەرەتای قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر پرۆسەی ئاشتی لە کۆمەڵگە و گوتی: "پرۆسەی ئاشتی لە سەرجەم کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پیرۆز بێت بەتایبەتی لە دایکی شەهیدان، چونکە ئەم ڕۆژەی کە ئێمە پێگەشتووین بەهۆی ماندووبوونی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی ئەوانە، سڵاومان هەیە بۆ ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجەلان سوپاس کە توانی سەر لە نوێ مێژوو جاریکی دیکە دامەزرێنیتەوە، بەڵام ئەم جارە بە دەستپێکی ئاشتی، جارێکی دیکە وەکو دایکانی ئاشتی ئاماژەیان پێکرد تابووت نەخەینە سەر شانمان و خوێن و فرمێسک لە چاوەکانمان نەیێت، بەڵکو گەڕانەوەی زەردەخەنە بۆسەر لێوی دایکەکان ئەمە لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلانە."

'ژن دەستپێشخەری سیستەمی ئەنتێگراسیۆنن'

ویژدان نورەدین لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشکرد کە سیستەمی ئەنتێگراسیۆن بۆ کۆمەڵگە زۆر گرنگە پەیوەست بە ڕۆڵگێڕانی ژنانەوە لەو سیستەمەدا ئەمەی گوتی: "زۆر گرنگە پرۆسەی ئاشتی دەست پێ بکات و لە ناو پەرلەمانەوە زمانی دیپلۆماسی جێگەی چەکەکان بگرێتەوە، چونکە بەڕێزیان لە شیکارییەکانیان ئاماژەیان بەوە کردووە کۆمەڵگە پێویستی بە سیستەمێکی چونکە بنەمای ئەم سیستەمە جەخت لەسەر کۆمەڵگەیەک دیموکراتیکی دەکاتەوە کە تێیدا ژن ڕۆڵ و پایەی سەرەکی هەبێت، چونکە ئێمە ئەزانین کە ژنان دەستپێشخەری شۆڕش و دەستپێشخەری دروستبوونی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوون، دروست بوونی ئەم چەشنە مانای ئەوەیە کە هەموو چاکیەک لەسەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی تێیدا گوزەر ئەکەن بە بەهەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە".

'بەرەو پێشەوە ئەچین و سەردەکەوین'

ویژدان نورەدین، گەریلاکانی ئازادی بە "فریشتەکانی ئێمە' پێناسە کرد و ئەلێت کە ئەم قۆناغە بۆ هەمو کەسێک قورس بوو و ئەمەی گوت: "تەنها بۆ فریشتەکانی ئێمە بۆ گەریلاکانی ئێمە ئەو قۆناغە قورس و هەستیار نەبوو بەڵکو بۆ هەموو تاکێکی کورد و بۆ هەموو جیهان قۆناغێکی هەستیار بوو، چونکە پەکەکە ئەوەی سەلماند کە ئەو لە پارتێکی کوردایەتی بوو بە پارتێکی گشتگیر، واتا تەنها کوردەکان نەبوون کە بەو پرۆسەیە هەستیار بوون بەڵکو لە هەموو جیهان چاویان لەسەر چەکەکانی گەریلا بوو، لە ڕاستیدا دانانی چەکەکانیان و سووتاندنیان مانای خۆبەدەستەوە دانەوە نەبوو حەزەکەم ئەمە بۆ هەموو ڕاگەیاندنەکان ڕوون بێتەوە، بە سووتانی چەکەکانیان ئەو پەیامەیان دا لە پێش هەموو کۆمەڵگا ئێمە چەکەکانمان ئەسووتێنین ئێمە تەسلیم نەبووین بەڵکو ڕێگایەکی نوێ بۆ خەبات و شۆڕش دانێین، هەڤاڵان خاوەن فەلسەفەیەکن کە ئەڵێن بەرەو پێشەوە ئەچین و سەردەکەوین، ئەوە هەمیشە دووپاتی ئەکەنەوە بە دڵنیاییەوە ئەم پرۆسەیەش سەر ئەگرێت و سەردەکەوێت".

`'گەریلاکان بە عەشقەوە شۆڕشیان کرد'

مامۆستا ویژدان نورەدین، چاودێری سیاسی و چالاکوانی بواری ژنان، لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستسەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ئەردۆغان لە وتارەکانی ئەم دواییەیدا و ئاماژەی بەوەدا پەکەکە لە لوتکەی سەرکەوتنەکانیدا داوای ئاشتی کرد و وتی: "ئەردۆغان لە وتاری خۆیدا ئاماژەی بە چەندی خالێک کردووە کە ئەمە بەڕاستی بەرهەمی خەباتی ٥٢ ساڵەی شۆڕشی پەکەکەیە، یەک لە خالەکانیش کە تاوەکو ئێستا نکۆڵی لە کورد و زمانی کوردی کردووە، و دان بەوەدەنێت کێشەکان هەن و بووە بە واقعێک، پێویستە بێن بە ڕێگای دیپلۆماسی و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری بکەین، ئەمە وەرچەرخانە و بەرهەمی ئەو ماندووبوونەی چەندین ساڵەی گەریلا ئازادەکانی چیایە. وە لە ڕاستیدا دایکانی ئاشتی و ژیان دۆستانیش ئەمەی ئەوێت، ئاماژە بەوە دەکات دەڵێت ئێمە نەمانتوانیوە ئەو گروپە کۆنترۆڵی بکەین واتا پەکەکە لە گەشەسەندنا بووە، ئەمە ئەو پەڕی بایەخ و نرخی خەباتی چەکداری ئەو هێزە دەرئەخات کە لە لووتکەی سەرکەوتن داوای ئاشتییان کرد، ئەمە مانای ئەوەیە ئەوان زۆر بە بوێری و بە ئیرادەن، گەریلاکان بە عەشقەوە شۆڕشیان کرد وە ئەمەش حەقیقەتێکە."