تەقینەوەیەکى گەورە لە عەفرین روویدا

لە بازاڕی ئەلهال لە ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

لە بازاڕی ئەلهال لە ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکى گەورە روویدا.

 

تەقینەوەکە نزیکەى کاتژمێرێک لەوە پێش ڕوویداوە و سەرباری ئەوەى لەبارەى زیانەکانییەوە زانیاریى روون لە بەردەستدا نییە، بەڵام سەرچاوە هەرێمییەکان باس لە کوژرانى چەندین چەتەى تورکیا دەکەن.

ئاژانسى هەواڵی هاواریش بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە لە رێگەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە.

بازاڕی ئەلهال دەکەوێتە نزیک گۆڕەپانى کاوە لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتى شاری عەفرین.

ر.م