ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە گروپێکی ئۆلدەنبورگە
چالاکی ئیشکگری ' ئازادی بۆ ئۆجالان' کە لەبەردەن باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا بە مەبەستی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت بەردەوامە. ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە گروپێکی ئۆلدەنبورگە.
چالاکی ئیشکگری ' ئازادی بۆ ئۆجالان' کە لەبەردەن باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا بە مەبەستی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت بەردەوامە. ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە گروپێکی ئۆلدەنبورگە.
ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا دەستیپێکرد. چالاکیەکە لە گەڕەکی ئۆرانگەر – رۆبەرتسا لەبەردەم باڵەخانەی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا بەردەوامە.
هەفتەی ڕابردوو چالاکیەکە لە لایەن ژمارەیەک لە کورد بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەبرا و ئەم هەفتەیەش گروپێک کوردی شاری ئۆلدەنبورگی ئەڵمانیان. ناوەکانیان دەنیز ئایدن، سەلاحەدین ئەگە و مەدیە خەلیلە.
دەنیز ئایدن بە ناوی گروپەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تا ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.
بەرپرسیاری دەکەوێتە سەر شانی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا
ئایدن وەبیریهێنایەوە کە سی پی تی بەرپرسیاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە زیندانەکاندا، پێویستە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و وتی،"سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا خاوەن بەرپرسارین. کوردستانیان داوایان لێدەکەن بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
چاوەڕێی بۆچوونەکانی ئۆجالان دەکرێت
دەنیز ئایدن ئەوەی خستەڕوو، گەلی کورد پێویستە لەبەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک یەکبگریت و وتی، ئەوانەی لە نەتەوەکانی جیاوازەوە سەردانی چالاکیەکانمان دەکەن یەک پرسیار دەکەن، ئەوەی ئەوەی کە دەڵێن، بۆچی کورد یەکناگرێت؟
ئایدن وتیشی، لێرە خەڵک پرسیار لەسەر تایبەتمەندی و هزر و هەوڵەکانی ئۆجالان دەکەن و باسی گرنگی ڕۆڵی ئۆجالان دەکەن.
ف.ق