بوڵدان:ئاکەپە لە هەدەپە ودەمیرتاش تۆقیوە
هەدەپە میتینگی کۆتایی خۆی لە ئیزمیر بەڕێوە برد.پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە میتینگەکەدا ئامادە بوو و وتی:" ئێمە دەرفەتەکەی سبەی بەباشی بەکار دێنین.
هەدەپە میتینگی کۆتایی خۆی لە ئیزمیر بەڕێوە برد.پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە میتینگەکەدا ئامادە بوو و وتی:" ئێمە دەرفەتەکەی سبەی بەباشی بەکار دێنین.
بەهەزاران هاووڵاتی بەشدارییان لە میتینگەکەی هەدەپە لە ئیزمیر کرد. هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان دەستنیشانی کرد کە " ئێمە دەرفەتەکەی سبەی بەباشی بەکاردینین لەبەرژەوەندی خۆمان."
بوڵدان وتی: " سبەی ڕۆژی لێ پرسینەوەیە. ئێمە سبەی لەسەر سەندوقەکانی دەنگداندا دەرسێکی باش بدەینە بەرەی فاشیست. لە دەمیرتاش وهەدەپە تۆقیون. دوێنێ ئەردۆغان وتی' هەدەپە چۆن دەتوانێت دەنگ بەدەست بهێنێت، من تێناگەم' ، با لە بیلال بپرسێت ئەو یەک بە یەک پێی بڵێت."
بولدان وتی:" لە نێوان ئێمە وئاکەپەدا جیاوازی زۆرهەیە. ئێمە لە دزییەکانی تۆ لە ١٧-٢٥ کانوونی یەکەم بریندارین، ئێمە بۆ ٧ و ٢٤ی حوزەیران دەهێنینەوە بیری تو. ئێمە سەربەرزین، بەڵام ئێوە سەرشۆڕن. دوو نامزەدی سەرۆک کۆماری هەیە، یەکێکیان هەر ڕۆژ لەسەر شاشەی تلویزیۆندایە و یەکێکی دیکە لە بەندیخانەدایە، بە نامە هیوا دەبەخشێتە هاووڵاتیان، نامەکانی ئێمە لە میدیاکانی ئێوە بەهێزترە و زۆرتردەبێتە بابەت.
کاریگەری پەیامەکەی دەمیرتاش لە جەماوەرەکانی ئەوان زۆرترە، بۆ ئەوەی کە پەیامەکەی دەمیرتاش داهاتووی وەڵاتە."
بوڵدان داوای لە گەلی ئیزمیرکرد و وتی،" دەبێت ئێمە دەرفەتەکەی سبەی بەباشی لە بەرژەوەندی خۆماندا بەکاربهێنین. بۆ داهاتووی گەلی ئێمە ومنداڵانی ئێمە،بۆ تورکیایەکی ئازاد ئێمە هەمووان بڵێین هەدەپە. دەنگێک بۆ هەدەپە و دەنگێک بۆ دەمیرتاش."
ک-ش