'لە رێگەی گۆشەگیرییەوە باجێکی قورس بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێندرێت'

پەرلەمانتاری دەم پارتی کامەران تانهان باسی لەوەکرد، کە بە رێگەی سیستمی گۆشەگیری باجێکی قورس دەخرێتە سەر کۆمەلگە.

پەرلەمانتاری بازنەی مێردینی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلام (دەم پارتی) کامەران تارهان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە مایەی بە بنبەست گەیاندنی چارەسەری پرسی کورد.

تانهان ئاماژەی بەوەکرد کە لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە ئیمراڵی ٢٥ ساڵە یاسا پوچەڵکراوەتەوە و بڕیارەکانی پەیوەست بەو هەمووی بە مەیل و خواستی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی جێبەجێ دەکرێن و وتی، "ئەو سیستمە لە دژی دانوستانکاری سەرەکی پرسی کورد و کاراکتەری سیاسی سەرەکی واتە ئۆجالان، سیستمێکی گۆشەگیرییە کە لە رووی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و یاساییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا دادەنێت".

تانهان بەبیری هێنایەوە کە کاتێک گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان کەم کرایەوە و پرۆسەی چارەسەر بەردەوام بوو، ئارامی گەڕابووەوە بۆ تورکیا و دەستنیشانی کرد کە بە هۆی شەڕەوە لە تورکیا دۆخێکی چەقبەستووی ئابووری هاتە کایەوە. تانهان باسی لەوەکرد، "لە ساڵی ٢٠١٣ دا داهاتی نیشتمانی گەیشتبووە بەرزترین ئاست، بەڵام بە توندکردنەوەی گۆشەگیری و دەستپێکردنەوەی قۆناغی شەڕ ئەو داهاتە دابەزییەوە".

پەرلەمانتار تانهان رایگەیاند، کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پرسی چارەسەری پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە شەڕ دانوستانکارێکی سەرەکیە و دەستنیشانی کرد کە سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان قەیرانی ئابووری قووڵتر کردووەتەوە. تانهان ئەوەشی خستەڕوو، کە هەوڵ دەدرێت گۆشەگیری لە ئیمراڵی بگۆڕدرێت بۆ تەکنیکێکی بەرێوەبردنی سیاسی و وتی: "گۆشەگیری بەم جۆرە بەکۆمەڵایەتی کراوە، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی قەیرانی ئابوری، یاسایی، دادوەری، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەرتەسککردنەوەی ئازادییە".

تانهان ئاماژەی بە چالاکی زیندانیان بۆ رەتکردنەوەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەران و بەکارنەهێنانی مافی پەیوەندی تەلەفونی و بایکۆتکردنی دادگاکان کرد و رایگەیاند، کە ئەو چالاکیە لەلایەن تەواوی کۆمەڵگاوە پەسەند کراوە. تانهان وتی، "لە زۆر ناوچە 'ئێشکگریی دادپەروەری' ساز دەکرێت. ئەمە پێویستیەکی کۆمەڵایەتیە. سیستمی گۆشەگیری کە بە تایبەتی لە سەر ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت، بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە. گۆشەگیری کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگا داناوە. بۆ ئەوەی ستەم و پێشێلکارییەکان لە زیندانەکان دژوارتر نەبێت، دەبێت هەمووان سەرنج بخەنە سەر ئەو چالاکیانە. لە زیندانەکان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن. بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکارییە زیاد نەبێت، دەبێت ئێمە بکەوینە ناو تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی و لەگەڵ زیندانیان بین. بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، بۆ چەسپاندنی یاسا دەبێت هەموومان خاوەنداری لەو چالاکیانە بکەین".

هـ . ب