کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و کوشتوویانە.

ئەو کۆڵبەرە ناوی واحد قادرپورە و خەڵکی گوندی دەرە زیارەتی سەقزە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، کە پێنج کەسیان لە سنووری بانە کراونەتە ئامانج.

هەروەها لەمساڵدا تائێستا لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە ٢١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.

هـ . ب