بوڵدان ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنەکان دەربڕی: زۆرداری و کودەتایە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ناڕەزایی تووندی بەرانبەر ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی و دەستگیرکردنی ژنان دەربڕی و وتی،"زۆرداریە، کودەتایە و دوژمنایەتی دژی ژنانە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ناڕەزایی تووندی بەرانبەر ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی و دەستگیرکردنی ژنان دەربڕی و وتی،"زۆرداریە، کودەتایە و دوژمنایەتی دژی ژنانە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا قسەی کرد.
بوڵدان سەرەتا یادی دەنگی میر محەمەد فورات پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و سیاسەتمەداری کورد و دکتور عەبدولڕەحمان قاسملۆ سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی کردەوە.
قڕکردنی سیاسی دژی ژنان
بوڵدان ناڕەزایی بەرانبەر ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی ژنان دەربڕی و وتی،"ئەو ئۆپەڕاسیۆنەی لەدژی ژنان و سیاسەتی دیموکراتی ئەنجامدرا، لەدژی یاسا، سیاسەتە، هەروەها زۆرداری و کودەتایە و دوژمنایەتی دژی ژنانە. بە تووندی شەرمەزاری دەکەین. ئێمە باش دەزانین ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە چییە. بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنانە. بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕێکخستنەکانی ژنانە. بۆ ئاستەنگرکردنی سیاسەتی دیموکراتیکە. بۆ ترساندن و چەوساندنی گەلە."
بوڵدان باسی ئەوەشی کرد کە دەسەڵات لە تێکۆشانی دیموکراتیکی ژنان دەترسێت و وتی،"هەرچیەک دەکەن سەرناکەون. ناتوانن ئەنجام بەدەستبهێنن. ناتوانن ژنان و گەلەکەمان لە تێکۆشان پەشیمان بکەنەوە. سەرمان لەبەرانبەر سیاسەتی دەسەلاتی دوژمن بەرانبەر ژنان دانەنەواندووە و لە ئێستا بەدواوەش سەرمان دانانەوێنین. ژنان لە هەموو روویەکەوە بەرخۆدان دەکەن. ئێمە لێرەوە بانگەوازی دەکەین: هەڤاڵەکانمان کە لە زیندانەکاندان، ئازاد بکەن و بەڕێوەبەرانی پارتەکەمان ئازاد بکەن، کۆتایی بە ئەم نایاساییە بهێنن."
دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گیادین
بوڵدان لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە دەستگیرکردنی و ئەشکەنجەکانی بەتول یاشار هاوسەرۆکی شارەوانی گیادین دا و وتی،"بە شێوەیەکی نایاسایی قەیومیان لە جێگەی شارەوانیەکانماندا. ئەوە زۆرداریە. ئاکەپە بە دزی سیاسی دەستی بەسەر ئەو ناوچانەدا گرت کە نەیتوانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستی بهێنێت. لە هەرێمەکە دەستووری بنەڕەی و یاسا بە تەواوی هەڵگیراوە. یاسایەکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. هەمووان دوژمنی هەدەپەن، دوژمنی کورد، ژنان، گەنج و گەل و سروشتن."
بولدان وەبیریهێنایەوە کە دەست بەسەر ٥٠ شارەوانیدا ئەواندا گیراوە کە ئەو حسابە لە ناو یاسا و دیموکراسیدا لە دەسەڵات دەپرسین.
قۆناغی دووەمی بەرنامەی تێکۆشان
پەروین دوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕاشیگەیاند، ئەوان قۆناغی دووەمی بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراتی خۆیان هەفتەی ڕابردوو لە پەرلەمان بە ڕاگەیەنراوێک ئاشکرا کرد و بەم شیوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا،"داواکای دیموکراسی کە لە قۆناغی سەرەتادا گەورە بوو، لە قۆناغی دووەمیندا ئێمە بە داواکاری ئاشتیم دادپەروەری، ڕەنج، یەکسانی و داهاتوویەکی گەش گەورەتر دەکەین. لەگەڵ گەنجان کۆدەبینەوە، گوێ لەوان دەگرین و لەو رێگایەی کە بە گەنجان دەستمان پێکرد، لەگەڵ گەنجان سەردەکەوین. لە گەنجان فێر دەبین و تێکۆشان گەورەتر دەکەین. ئێمە لە کارگاکان، لەناو زەویەکان دەبین. لە گەڵ کرێکار و رەنجدەران و جۆتیاران و کرێکارانی وەرزی دەبین. لە وڵاتەکەمان ژیانێکی یەکسان دەخوڵقێنین."
ف.ق