جوانی و رازاوەیی بەهار لە کوردستان
کوردستانی لانکی شارستانیەت خۆی بە بەهار جوان و رازاوە کردەوە و بە جوانییە رەنگاڵەییەکەى و ئاوە زوڵاڵەکەى هەموانی سەرسوڕمان کردووە.
کوردستانی لانکی شارستانیەت خۆی بە بەهار جوان و رازاوە کردەوە و بە جوانییە رەنگاڵەییەکەى و ئاوە زوڵاڵەکەى هەموانی سەرسوڕمان کردووە.
سروشتی کوردستان لە گەلی زیلان لە ئەردیش تاوەکو چەمی بەندیماهی مورادییە، لەوێشەوە تاوەکو چیای سومبولی جۆلەمێرگ بە بەهار خۆی رازاندووەتەوە. چیاکان و دەشت و دۆڵەکان کە لە زستاندا بە بەفر سپی پۆش دەبن لەگەڵ هاتنی بەهاردا بە گوڵە رەنگاڵییەکان خۆیان دەڕازێننەوە.
سروشتی وان و جۆلەمێرگ دواى زستانێکى دوور و درێژ و قورس بە هاتنی بەهار شین و سەوز بوون. هەزاران ساڵە سروشتی کوردستان هەر بەو شێوەیە جوان و رازاوەیە، سەرباری ئەوەى شەڕ و کۆمەڵکوژیی لەسەر ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا هیوای مرۆڤایەتییە.
ژ.ت