بە دیمەن

بەرخۆدانی تشرین: ڕێگە بە هاتنی داگیرکەران نادەین

شەڕڤانانی قەسەدە قەندیل حەلەب ئاشکریکرد دەوڵەتی تورک بوێری هێرشکردنی نەماوە و وتی: "بە بەرخۆدانی مێژوویمانەوە هەرگیز ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێ بخاتە سەر خاکەکەمان."

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە پەرەیان بە هێرشەکانیان داوە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە دژی ئەو هێرشانە شەڕڤانان لە بەرخۆدانێکی بێهاوتادان. لە بارەی بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشکانی دەڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین، شەڕڤانی قەسەدە قەندیل حەلەب قسەی بۆ ئاژانسمان کرد و ئاماژەی بەوەدا بەنداوی تشرین و دەووروبەری بە دڵۆپە خوێنی شەڕڤانان ڕزگار کراوە، لە ئێستادا وێڕایی هەموو هێرشە بەرفراوانەکان، هەرگیز ناهێڵن دەوڵەتی تورک بەنداوی تشرین داگیربکات.

'کەس گوێ بە درۆکانی شەڕی تایبەت نەدات'

شەڕڤانی قەسەدە قەندیل حەلەب کە لە بەرخۆدانەکانی بەنداوی تشریندایە، لە قسەکانییدا ئاماژەی بە درۆکانی میدیای شەڕی تایبەتی تورک کرد بەوەی پڕوپاگەندەی دەستخستنی بەنداوی تشرین دەکات و وتی: "هەموو ئەمانە لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە پەرە پێدەدەن، بەڵام ڕاستییەکان ڕوونە. نابێت هیچ کەسێک گوێ بەو پڕوپاگەندانە بدات."

قەندیل حەلەب دەسنیشانیکرد کە تێکۆشانیان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە و ئەمەی وت: "ئەوەی حەقیقەتە شەڕڤانان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر تێکۆشانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەبن و هێرشەکان تێکدەشكێنن. سوپایی تورک و چەتەکانی لە ئێستادا ناتوانن بە شێوەیەکی ئاسان هێرش بکەن و بەنداوی تشرین داگیربکات."

'وەرن بەشداری تێکۆشانی مێژووی ببن'

حەلەب لە بەردەوامی قسەکانییدا ئەمەی وت: "هەرگیز ڕێگە نادەین بە داگیرکردنی خاکەکەمان کە بە خوێنی شەڕڤانان ڕزگار کراوە. بەڵین دەدەین بە گەلەکەمان هەمیشە لە پێناو ئەو ئامانجەدا لە تێکۆشاندا بین."

لە کۆتایی قسەکانییدا شەڕڤانی قەسەدە قەندیل حەلەب بانگەوازی لە هەمووان کرد بەشداری تێکۆشان ببن و وتی: "دەبێت هەموو کەسێک لە نێو تێکۆشانی مێژوویدا جێگە بگرێت و هیچ کاتێک بەرخۆدان لە بیر نەکات."