واتابەخشین بە پەرەسەندنەکان
دوران کاڵکان: گوشارەکان لەسەر گەلە بندەست و چەوساوەکان بە تایبەتی لەسەر گەلی کورد تادێت زیاتر دەبێت. رەنگە لە قۆناغی داهاتوومان شەڕ زیاتر تەشەنە بستێنێت و قووڵتر ببێت.
دوران کاڵکان: گوشارەکان لەسەر گەلە بندەست و چەوساوەکان بە تایبەتی لەسەر گەلی کورد تادێت زیاتر دەبێت. رەنگە لە قۆناغی داهاتوومان شەڕ زیاتر تەشەنە بستێنێت و قووڵتر ببێت.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە هەڵسەنگاندنەکەیدا رایگەیاند:
" تێکۆشانی ئازادیمان لە هەموو بەرەکان بە هەموو دژوارییەکانیەوە بەردەوامە. هێرشە فاشیستی-قڕکەرییە هەمەلایەنەکانی دوژمن بەردەوامن. ئێمەش وەک بزوتنەوە لە دژی ئەوە لە خۆڕاگریداین. تێکۆشان تادێت قووڵتر دەبێتەوە، بڵاودەبێتەوە و دژوار دەبێتەوە. رێبەر ئاپۆ ئەم قۆناغەی ئێمە بە ساڵانی کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەم دەشوبهێنێت. کاتێک هەندێک دەیچوێنێن بە قۆناغی یەکەمی شەڕ و هەوڵ دەدەن بەو جۆرە تێبگەن، رێبەر ئاپۆ بەپێچەوانەیانەوە دەڵێت. من زیاتر لەوە بە کۆتایی شەڕی جیهانی ١٩١٨ەی دەچوێنم. ئەوە گرنگ و واتادارە. بەم جۆرە ئێمە باشتر لە دۆخی شەڕی ماوەی رابردوو تێدەگەین. هەم دۆخی گشتیی شەڕی سێهەمی جیهانی کە قەیران و شەڕی کەنداو کە ٣٥ ساڵە چەقەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەمیش لەسەر بنەمای هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە کە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٤ەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، دەبینین کە ئەو شەڕەی لە هەرێمەکە لە ئارادایە چەندە قوڵ و توندە و خاوەن تایبەتمەندییەکە کە دەتوانێت لە هەرێمەکە گۆڕانکاری گرنگ سازبکات.
پێویستە لە پەرەسەندنەکانی قۆناغی دوایی تێبگەین و هەڵیانسەنگێنین. دوای شەڕی جیهانی سێهەم کاتێک سەرمایەداری بونیادێکی هەژموونگەرای گەردوونی بەدەستهێنا، شێوەگرتنی نەتەوە-دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتە ئاراوە. بۆ ئەوەش رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییان هێنایە کایەوە. ئەو کاتە دامەزراندنی نەتەوە دەوڵەت لە بەرژەوەندی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدابوو. لەناو چەقی ئەوەشدا کردنەوەی رێگەی بازرگانی ئەوروپا- هیندستان هەبوو. پڕۆژەی وەک رێگەی ئاستنی بەرلین-بەغدا- بەسرا پلانی بۆدانرابوو. کاتێک لە ئەنجامی سات و سەودا لەسەر ئەو هاوپەیمانی و رێککەوتنی ئەڵمانیا- عوسمانی سازبوو، حکومەتی عەبدولحەمیدی عوسمانی رێگەی بازرگانی بۆ ئەڵمانیا کردەوە.
بەریتانیاش لە رێگەی رێککەوتنی فەرەنسا و رووسیا خاکی عوسمانیەکانی کە لە ئەفریقا و کەنداوەوە دەستیپێدەکرد، خستەژێر کۆنتڕۆڵەوە و بە شەڕ لە دژی عوسمانی پڕۆژەی رێگەی پوچەڵ کردەوە. ئەگەر ئەو کاتە رێگری لەو پڕۆژەیە نەکرایە، ئەڵمانیا تا کەنداو بازرگانی بەدەست دەهێنا. بەم جۆرەش ئەڵمانیا لە کاریگەری دەکردە سەر بازرگانی هیندستان ئاسیا.بەڵام هیندستان کۆڵۆنی بەریتانیا بوو. بەدەستهێنانی سەرچاوەکانی هیندستان و ئاسیا لەلایەن ئەوروپییەکانەوە سەرەکیتر پرس و ناوەرۆکی هەوڵەکانیان بوو. ئەو هەوڵانە تائێستاش بەردەوامە.
تێگەیشتن لە پێشهاتەکانی. دەریخست کە ئەو پرۆسەیەی لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵانی نەوەدەکان بە قەیران و شەڕی کەنداو دەستی پێکرد چ پرۆسە و قۆناغێکە و بونیادی جیهانی نوێ کە ئەمریکا دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت هێنایە بەرباس چ جۆرە دامەزراوەیەکە. ئێمە ئەم شەڕەمان بە تێکهەڵچوونی نێوان سیستەمی سەرمایەی قۆرخکاری سەروو نەتەوەیی و ستاتۆ و قەوارەپارێزی نەتەوە-دەوڵەت پێناسە کرد. ستاتۆپارێزی نەتەوە- دەوڵەت و توندکردنەوەی سنوورەکان بووە هۆی دروستکردنی لەمپەر و ئاستەنگ لەبەردەم جووڵەی سەرمایە و کەمکردنەوەی چەوساندنەوەی هێزی کار. سیستەمی نەتەوە- دەوڵەت کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دروستیکرد، ئێستا سیستەمی نەتەوە-دەوڵەت دژایەتی سەرمایەی قۆرخکاری جیهانی دەکات کە زیاتر چەوساندنەوە دەکات. شەڕی جیهانی سێیەم وەک هێرشێکی سەرمایەداری یەکدەستی جیهانی بۆ گۆڕینی سیستمی نەتەوە-دەوڵەت دەستی پێکرد. ئامانجەکەی دابەشکردنی ستاتۆپارێزی نەتەوە-دەوڵەت بوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرابوو، هەروەها ئامانجیشی دووبارە بنیاتنانەوەی ڕێڕەوی وزە و بازرگانی هیندستان و ئەوروپا بوو. لەسەر ئەم بنەمایە شەڕێک لەئارادایە، کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە واتە ماوەی سی و پێنج ساڵە بەردەوامە.
ئەمریکا لە شەڕی کەنداودا ١٥٠ هەزار سەربازی رەونەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکرد کە ناوەندەکەی لە سعودیە بوو. ئامانجی بوو کە کەنداو تا ئیسرائیل کۆنترۆڵ بکات. لەلایەکەوە لە کەسایەتی حکومەتەکەی سەدام حسێندا هێرشی دەکردە سەر قەوارەپاڕێزی نەتەوە-دەوڵەت، لە لایەکی دیکەشەوە کەنداوی دەخستە ژێر کۆنترۆڵی سەربازییەوە. بەو جۆرە کەنداوی بۆ رێگەی وزە کردەوە. سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٩١ لە بەغدا گەمارۆ درا. لە ساڵی ٢٠٠٣ بەغدا داگیرکرا و سەدام حسێن پاکتاو کرا. لە ساڵی ٢٠٠١دا دوای هێرشەکەی سەر تاوەرە دووانەییەکان، ئەمریکا سەرەتا هێرسی کردە سەر ئەفغانستان و پاشانیش هێرشی داگیرکەرکردنی سەربازی بۆ سەر عێراق دەستپێکرد، ئەفغانستانی بەدەستهێنا و دواتریش بەغدای بەدەستهێنا. لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٩١یشدا دەیتوانی حکومەتی سەدام حسێن بخات، بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٣ ئەمەی نەکرد. دەبێت بە دروستی لەوە تێبگەین. ئەوەش پەیوەست بوو بە لاوازبوونی سەروەربوون و باڵادەستبوونی ئەمریکاوە. واتە کاریگەری ئەمریکا ئەوەندە نەبوو کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حکومەتی سەدام حسێن بڕوخێنێت. دەترسا کە ئەگەر ئەوە رووبدات هێزی جیاجیا سوود لەو بۆشاییە وەربگرن و بەرەوپێشچوون بەدەستبهێنن. لە رۆژهەڵاتەوە ئێران هەبوو کە دەیتوانی ئەمە بکات و لە باکوریشەوە پەکەکە هەبوو. هەردوو هێزەکە ئەگەر لەو کاتەدا لە بەغدا حکومەت بڕوخایە دەیانتوانی لە عێراق زیاتر کاریگەری ساز بکەن، لەبەر ئەوەی ئەمریکا لاوازبوو، هێزەکانی سەر بە ئەمریکاش لە عێراقدا نەبوون.
ئەمریکا بەو هاوپەیمانییانەی لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سازی کردبوو، شەڕی کەنداوی بەڕێوە دەبرد، بەو هێزە سەربازی و تەکنەلۆژیاییە کە بۆ سعودیای ناردبوو، بەڕێوەی دەبرد. بۆئەوەی پەرە بە دەستڕۆیشتوویی خۆی بدات و نەیارەکانی نەتوانن سوود لە بۆشایی ڕووخانی ئیدارەی سەدام حوسێن وەربگرن، نزیکەی ١٢ ساڵ چاوەڕێی کرد و دەسترۆیشتووی خۆی لە دژی ئێران بەسەر گۆڕەپانی عەرەبی پێشخست. هەروەها پیلانێکی نێونەتەوەیی لەدژی پەکەکە پەرەی پێدا.
بە کەوتنی بەغدا گەورەترین ترسی ئەوە بوو کە پەکەک لە عێراق ببێتە هێزێکی کاریگەر. ئەوە روونە. پەیوەندییەکی بەو جۆرەی پرسی کورد یاخود تێکۆشانی کوردستان بە شەڕی جیهانی جیهانی سێهەمەوە هەیە. خۆی لە خۆیدا پرسی کوردیان لە ماوەی شەڕی جیهانی سێهەمین و دوای ئەوە هێنایە ئاراوە. ئەنجامی شەڕی جیهانی سێهەمە کە دەڵێن پرسی کوردی هێناوەتە پێشەوە.
شەڕی جیهانی سێهەم راستەوخۆ وەک پەیوەندی بە پرسی کورد و بە بزوتنەوەی ئازادییەوە کە لە کوردستان پێشکەوت هەبوو. دەبێت بە دروستی لەو دۆخە تێبگەین. لە بنەڕەتدا ئەمریکا لەگەڵ رووخاندنی حکومەتی سەدام حسێن بڕیاریدا بە دروستکردنی حکومەت لە باشوری کوردستان و ئۆپراسیۆنی هێزی چەکوش، ئەمەش بۆ ئەوەبوو کە پەکەکە نەکەوێتە ناشووری کوردستان. بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تسڕینی یەکەمی ١٩٩٨ هێرش کرایە سەر رێبەرایەتی.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٠دا لە بنەڕەتدا شەڕی سازکردنی کاریگەریی خۆی لەو دەوروبەری کەنداو دەستپێکرد. لەگەڵ سعودیە و میسر پەیوەندی سازکرد. دواتر لە رێگەی ئەو قۆناغەی بە 'بەهاری عەرەبی' ناسراوە، ئاماژەی بە سەردەمێکی گرنگ کرد. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بەهاری عەرەبی تێکۆشانی کۆمەڵگەکانە لە دژی دیکتاتۆریەتی نەتەوەپەرستی. ناکۆکیەکی بەو جۆرە هەبوو. سیستمی سەرمایەداری گەردونی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆی ویستی سودی لێوەبگرێت.
تورکیا راستەوخۆ لەناو پرۆسەکەدابوو. کاتێک ئەمریکا هێرشەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشخست، دەرخەری پێناسەکردنی ستراتیژی رێکخستنەوەی جیهانی نوێ بوو. لە بنچینەدا بە پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە رۆڵیان بە تورکیادا. تەنانەت تەیب ئەردۆغان وتی کە ئەو هاوسەرۆکی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەیە. لەو پرۆسەیەی کە بە بەهاری عەرەبی دەناسرێت ویستی زۆرترین سود لەو جموجۆڵە جەماوەریانە وەربگرێت.
بەردەم ئەو هێزانە کرایەوە کە لە میسر و سوریا رێکخرابوون و بڵاوبوونەوە و کەوتنە جوڵە. بە ئاراستەکردن و پشتیوانی ئەمریکاش لە چەندین ناوچە ژمارەیەک حزب هاتنە سەر حوکم. لە میسر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن، لە سوریاش لە دژی رژێم وەک سوپای ئازادی سوریا رێکخران. تا ساڵی ٢٠١٥ هاوپەیمانیەکی ئەمریکا و تورکیا لە ئارادابوو.
بەتایبەتی دۆخی میسر ئەوەی تێکدا. تەیب ئەردۆغان ویستی سود لە دۆخی هەنوکەیی وەربگرێت و پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە بکاتە زاڵبوونی ئیخوان موسلمین، ویستیان بە هەموو شوێنێکدا بڵاویبکەنەوە و لە هەموو شوێنێک بێنە سەر حوکم. ئەمریکا لەبەر ئەوە تووشی سڵەمینەوە و ترس بوو. ئەوەی ئیخوان موسلمینیشی دامەزراندبوو، هەر ئەمریکا بوو. لە میسر لە دژی کارتێکەری سۆڤیەت دایمەزراندبوو. ئەلقاعیدەشی رێکخستبوو کە لە ئەفغانستان بەرەنگاری کاریگەری و نفوزی سۆڤیەت ببێتەوە.
لە بنچینەی رێکخستنی هەموویاندا تێکۆشانی سیستم بە پێشەنگایەتی ئەمریکا لە دژی یەکێتی سۆڤیەت هەبوو. پرۆژەی نەوەی نوێ پرۆژەی ئاستەنگکردنی یەکێتی سۆڤیەت بوو لە دەستڕاگەیشتنی بە ئاوە گەرمەکان. بەم جۆرە لە وڵاتانی جیاجیادا بە شێوەی جیاجیا رێکیان خستن. لەبەر ئەوەش تورکیایان خستە ناو ناتۆوە. تورکیا لە رێکخستن و بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی نەوەی سەوز یاخود پشتێنەی سەوزادا رۆڵی کارای گێڕا.
سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ترسی لەوە هەبوو کە ئیخوان مسلمین سود لە دەرفەتەکان وەربگرێت و لەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری دابنێت. ئەوە ستاتۆپارێزیەک بوو کە ئیخوان موسلمین ویستی سود لە هێرشەکانی سەرمایەداری جیهانی وەربگرێت. ئەو کاتە کاری هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا ئەگەر بە تەواوەتیش نەبێت، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر پچڕا.
ئێستا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە قورساییان خستووەتە سەر رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە تا ٢٠١٠ هێرشەکان بۆ سەر کەنداو و دەوروبەری زیادی کردبوو. کاتێک دوای ساڵی ٢٠١٠ بابەتی سوریا کەوتە بەرباس، نزیکترین شوێن لە دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئێران کە خۆی گەیاندبووە لوبنان و گەیشتە سنووری ئیسرائیل، هیلالی شیعی دامەزراندبوو، بەڵام بە هۆی ئەوەوە قاسم سولەیمانیان بێکاریگەر کرد.
لە ئەنجامدا ٧ی تشرینی یەکەم بە شەڕی غەززە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرا. ئامانجەکەی ئەوەیە کە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ رێگەی وزە لەبار و گونجاو بێت، رێگەکەی خاوێن بکاتەوە، زاڵ بێت بەسەریدا و ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزێت. ئەمریکا کۆمەڵە کەشتیە فرۆکەهەڵگرەکانی هێنایە رۆژهەڵاتی دەریای سپی. وەک ئەوەی لە ٢ی ئابی ١٩٩٠دا دوای داگیرکردنی کویت کردی و لە زەمینەوە ١٥٠ هەزار سەربازی بردە سعودیە، ئەمجارەشیان هێزە دەریاییەکانی هێنایە رۆژهەڵاتی دەریای سپی.
لەوێ بووە کاریگەرترین هێزی سەربازی. راستەوخۆش لەسەر دەستی ئیسرائیل هێرشی سەربازییان بۆ سەر حەماس دەستپێکرد و ئەو شەڕەیان هەڵگیرساند. بەڵام بێکاریگەرکردنی ئەردۆغان یەکلابووەتەوە. لەسەرەتاوە ئەوەمان وت و دواتریش زۆر لایەن ئەوەیان پشتڕاست کردەوە. بەڵام لە تورکیا تەیب ئەردۆغان و هاوبەشەکانی هەوڵ دەدەن کە ئەوە پەردەپۆش بکەن، بەم جۆرە نایانەوێت زیاتر رسوا بێت. وەک ئیستفزاز و هاندانی سیخوڕی بەکاردەهێندرێت.
ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی سەر غەززە ئامادەبوون، بەڵام پێویستیان بە پاساو هەبوو. ئەو پاساوەش هێرشەکەی حەماسە لە ٧ی تشرینی یەکەم. هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بەو جۆرەبوون. بۆ نمونە لە ٢ی ئابدا سەدام کوەیتی داگیرکرد، ئەوەش بووە مایەی هەڵگیرسانی شەڕی کەنداو. ئەلقاعیدە لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١دا لە تاوەرە دووانیەکانی دا بووە هۆکاری داگیرکردنی ئەفغانستان و عێراق. بەردەوام بە پاساوی لەو جۆرە بەردەوام بوو. هەروەها پوتینی هاندا و بووە مایەی هەڵگیرسانی شەڕی ئوکرانیا.
هێرشەکانی حەماسیش زەمینە و بواری بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە خۆش کرد. هەندێک کەس دەڵێن موساد حەماسی بێکاریگەر کرد. مشتومری وەک ئەوەی موساد بۆ لاوازکردنی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین، حەماسی دامەزراند، لەئارادایە. لەبەر ئەوەی ئەو لایەنانەی لەناو مشتومڕەکەدان هەندێک زانیاری لە ئەمریکاوە وەردەگرن. ئەوە لە هەڵسەنگاندنەکانی رێبەرایەتیدا هەیە. حەماس ئەو هێزە نەبوو کە کۆنترۆڵنەکراو بێت و بە تەواوەتیش دژبەری ئیسرائیل نەبوو. بەڵام دیسان پەتەکەیان بە تەیب ئەردۆغان راکێشا. ئەوەش بووە بیانوو و پاساو، غەززەیان هەڵتەکاند. شەڕی غەززە گرنگە. لە مێژوودا قودس و غەەزە هاوتەریبی یەکن. لە رووە مێژووییەکەیەوە دەوترێت 'بەرنامەی قودس بە غەززەدا تێپەڕدەبێت'. لە فەلەستین پرۆژەیەک هەیە بۆ بەتەواوەتی پاکتاوکردنی کۆمەڵگە. دەبێت بەو جۆرە ببینرێت. ئێستا رێگە دەدەن هەندێک کۆمەڵگە بمێننەوە، بەڵام دەتوانن دواتر نەیانهێڵن، دەتوانن تا لەدەستیان بێت کەمیان بکەنەوە، هەنگاو بە هەنگاو ئەمە دەکەن.
دواتر نۆرەی لوبنان هات. دیاربوو کە دەبێت بەو جۆرە بێت. تورکیا ئێران وحزبوڵای بۆ شەڕ لە دژی حزبوڵا هاندا. لێکدانەوەی تورکیا بەو جۆرە بوو کە ئەگەر ئیسرائیل لە لوبنان دژی حزبوڵا شەڕبکات، ئێرانیش راستەوخۆ شەڕ دەکات، لەبەر ئەوە بەو جۆرە بڵاویکردەوە کە حەماس رێکخراوێکی ئێرانە، ویستی لەوێ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێران خاوەنداری لە حەماس نەکرد. چونکە بەو جۆرە نییە، حەماس ئیخوان موسلمینە، ئێرانیش رێکخستنێکی شیعەیە، بەڵێ لەوانەیە ئێران پشتیوانی لە گروپە ئیسلامییەکانی دیکە بکات، بەڵام پەیوەندی ئاکەپە لەگەڵ حەماس، لە پەیوەندیەکانی ئێران و حەماس بەهێزترە. پەیوەندی مەزهەبی واتە ئایدۆلۆژییان هەیە.
هەر بۆیە نەیانتوانی ئێران زۆر بخەنە ناو ململانێکانەوە. تورکیا پێی وابوو ئەگەر ئێران بچێتە ناو شەڕەوە و خۆڕاگری بکات، ئەوا ئەو دوو هێزە هاوسەنگی لەیەکتر دەکەن، هەردووکیان تووشی کێشە دەبن و پێویستیان بە تورکیا دەبێت، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوولا بەردەوام دەبێت و بەم شێوەیەش لەسەر ململانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری دادەنێت.
ئەگەر لەبیرتان بێت هەموو سەرکەوتنەکانی تورگوت ئۆزال لە تورکیا شەڕی ئێران-عێراق بوو. ئۆزالیزم لە تورکیا ڕووی نەدەدا ئەگەر شەڕی ئێران-عێراق نەبوایە. دەوترێت 'ئۆزال ژیر بوو، پەرەی بە ئابوریدا!'، بەڵام ڕاستییەکان بەو شێوەیە نین. تورگوت ئۆزال بەهۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە هەموو سەرچاوە و سامانە تورکییەکانی بە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران فرۆشت، چونکە هەردووکیان نەیاندەتوانی بازرگانی لەگەڵ کەسی دیکەدا بکەن. پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەبوو، هەردووکیان شەڕیان لەگەڵ یەکتردا دەکرد. لە هیچ شوێنێکی تر نەیاندەتوانی هیچ بکڕن، ئەو بازرگانییە ڕێگەی بە تورگوت ئۆزال دا بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. دەڵێن خۆشگوزەرانی ئابوری بۆ تورکیا هێناوە، بەڵام هۆکارەکەی وەک وتومانە. تەیب ئەردۆغان پێی وابوو کە شەڕی ئێران-ئیسرائیل دۆخێکی لەو شێوەیەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام بەو شێوەیە ڕووی نەدا. هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا لە ڕووی تاکتیک و شێوازەوە هەمان هێرشی غەززە نەبوون. زیاتر بە تەکنیکی لێدان و لەنابردن کردنی. هەر خۆی لە ڕێگەی تۆڕێکی هەواڵگرییەوە زانیاری پێویست لە ناو حزبوڵا کۆکراونەتەوە و ئامادەکراون. لە ماوەیەکی کورتدا گورزێکی قورسی لە حزبوڵا دا. وەک ئەوە نەبوو کە تورکیا چاوەڕوانی دەکرد. دۆخێک ڕووینەدا کە ببێتە هۆی شەڕێکی درێژخایەن لە نێوان ئێران-ئیسرائیل و لاوازکردنی ئیسرائیل. بەپێچەوانەوە حزبوڵا زۆر لاواز بوو، ئەمەش پەڕوباڵا و پێگەی ئێرانی تا کۆتا ئاست شکاند. بەم هۆکارەوە لەبری ململانێ، ئێران چووە ناو گەڕان بەدوای ئاشتەواییدا، هێزی بۆ ململانێ نەما. ئەم دۆخە ترسی لە تورکیاش دروست کرد. دەبێت ئەمە ببینین. کاتێک ئەمە ڕوویدا تورکیا ترسی لێنیشت. لە بنەڕەتدا ئەو دۆخەی بەر حزبوڵای تێکەوت، ئێرانی لاواز کرد، ئاکەپەشی بە شێوەیەکی جدی ترساند. وەک ئەوەی چاوەڕوانیان دەکرد ڕووی نەدا. ترسەکە لەوەدایە ئەگەر ئێران بە بێکاریگەری بمێنێتەوە، ئەوا ڕێگای ئیسرائیل بە تەواوی لە ناوچەکەدا دەکرێتەوە. هەوڵەکانی دەوڵەت باخچەلی لە ١ی تشرینی یەکەمەوە هۆکارەکەی ئەمەیە. کاریگەری ئەو گورزەی بەر حزبوڵا کەوت وایی لە تورکیا کرد لێگەڕینێکی لەم شێوەیە بگرێتەبەر.
بەڕاستی مرۆڤ دەبێ باوەڕ بەم شتە بکات؛ نۆرە هاتە سەر سووریا و زانیاری بڵاو بووبووەوە. ئێران و حیزبوڵا لە لوبنان گورزیان خواردبوو. بەڵام پڕۆسەی ئاستانە ڕێگەی خۆشکرد بۆ پڕۆسەیەکی ئاڵۆز لە سووریا. پرۆسەیەکی لەو جۆرە بوو کە هاوپەیمانی تورکیا-ڕووسیا-ئێران لەسەر سووریا دامەزراند. ئەمەش پرسیاری ئەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا کە چۆن پرۆسەکە لە سوریا ڕوودەدات و سیستەمی سەرمایەی جیهانی پرۆسەکی چۆن بەڕێوەدەبات. چونکە ڕووسیای تێدا بوو وە لە ئۆکرانیاشدا شەڕ لە ئارادا بوو. لە ئەمریکا ترەمپ شکستی هێنا و بایدن جێگەی گرتەوە. بایدن دەستبەجێ بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوەی لە ئەفغانستان جێبەجێ کرد و شەڕی ئۆکرانیای پەرەپێدا.
گرنگی بەرەی ئۆکرانیا فرەلایەنە. ئەوان ڕێڕەوی وزەی بەدیلیان لە ڕووسیا-چین تێکدا. کورتترین و گونجاوترین ڕێگا بۆ ڕۆشتن بە وشکانی چین-هیندستانە لە باکووری دەریای ڕەشەوە بۆ ئەوروپایە. ڕێگای وزە بوو کە پاریس، بەرلین، لەندەن بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بە شەڕی ئۆکرانیا تێکییاندا. پرۆژەی 'یەک کەمەربەند و یەک ڕێگە'ی چین مەبەست بوو لە ڕێگەی ڕووسیا جێبەجێ بکرێت و بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا پووچەڵکرانەوە. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بوایە کاریگەری ئابووری چین و ڕووسیا لەسەر ئەوروپا زۆر زیاد دەبوو. دەکەوتنە دۆخی وابەستەوە. تا ڕادەیەک ئەڵمانیا و شوێنەکانی دیکە بەهۆی گازی سروشتییەوە پەیوەندییان لەگەڵ ڕووسیا دامەزراندووە. بەم شێوەیە کاریگەری ئەمریکا لەسەر ئەوروپا لاواز دەبوو. سەبارەت بە کاریگەرییە سەربازییەکانیان، ماکرۆن وتی، 'ناتۆ لە ڕووی مێشکەوە مردووە'، واتە پێویستیان بە سوپایەکی نوێی ئەوروپییە. بەم ئاڕاستەیەدا گەڕان لە نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسادا هەبوو. هەموو ئەمانە کاریگەری ئەمریکایان لە ئەوروپا لاواز کرد و هەربۆیە پێچەوانەی کردەوە. بە شەڕی ئۆکرانیا ڕێڕەوی وزەیان تێکدا و پەیوەندییەکانی ڕووسیایان لەگەڵ چین پچڕاند. ناتۆ بە زیادکردنی سوید و فینلاند گەورەتر بوو. ئەمریکا بەم شێوەیە سوودی لێ وەرگرت. لەسەر بنەمای ئەم دەستکەوتە و سەختییەکانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا، ئیسرائیل هێرشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد. ئەم دۆخە لە سوریاشدا ڕۆڵی هەبوو. هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ترەمپ ئەمەی یەکلاکەرەوەتر کرد. هەندێک کەس دەڵێن، 'بایدن هەوڵدەدات شتەکان بکات پێش ئەوەی پۆستەکەی بەجێبهێڵێت'، بەڵام ئەوە بەتەواوی وا نییە. بەڵێ، ڕەنگە ئەمریکا دەوڵەتێکی زۆر ڕەگداکوتاو نەبێت، دەوڵەتێکی دوو سەد ساڵە، بەڵام دەوڵەتێکی دامەزراوەییە. ترامپ لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بایدن ئەوەی ترامپ دەیڵێت دەیکات و ناتوانێت هیچی تر بکات، چونکە ئەوە ئیدارەیە سەرکەوت.
دەمەوێت ئەمە بڵێم: هەڵبژاردنی ترەمپ کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەی لەسەر ئەم پێشهاتانەی سوریا هەبوو. بۆ نموونه ڕێگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی له گه ڵ ڕووسیادا کردەوه . ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بە ئاشکرا ئەم قسەیەی کرد. لەسەر ئۆکرانیا و سوریا بازرگانییان لەگەڵ ڕووسیا دەکرد. هەستیارترین شت لە سوریادا دۆخی ڕوسیایە. هەروەها لەگەڵ ئۆکرانیاشدا لە شەڕدا بوو. ئەگەر ڕووسیا لە پێگەی سەپاندنی شەڕدا بووایە، ئەوا بەم شێوەیە هێرشیان نەدەکردە سەر سوریا. لەسەر دووشت بازرگانی و سەوداییان کرد. هەڵبژاردنی ترەمپ ئاسانکاری بۆ ئەم دانوستانە کرد و ئەوانیش ڕازی بوون. واتە لەسەر ئۆکرانیا ڕێککەوتن. لە ئێستادا فۆرمێلەی ئەوە دەکەن.
لەسەر پرسی سوریا ڕێککەوتن. تا ئێستا نازانرێت چی بۆ ڕوسیا دەمێنێتەوە. تا ڕادەیەک لەسەر ئۆکرانیا ڕێککەوتن. لەوانەیە لەسەر بەندەرێک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕێککەوتبن. ڕەنگە ڕووسیا ئەمەی سەپاندبێت. ئەگەر ئەمەی نەسەپاندبێت، ئەوا دەرخەری ئەوەیە کە ڕووسیا لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە. لە بوونیەوە تا ئێستا ئامانجی گەیشتن بە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی بوو. ئەمە ئامانجی ڕووسیای چوارەم و ئامانجی یەکێتی سۆڤیەت بوو. ئەمە بنەمای ستراتیژی ڕوسیایە. لەگەڵ لاوازبوونی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، دوای شەڕی ٢٠١٠، زیاتر وابەستەی خۆی دەبێت و لەوێش شوێنی بۆ خۆی کردەوە. لەوانەیە وازی لێ نەهێنێت. بە دڵنیاییەوە لەوێ گرێبەست و ڕێککەوتنێک هەیە.
پێدەچێت ڕێککەوتنی دوولایەنە هەبێت. ئەوان هەم لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەم لە ئۆکرانیا بازرگانی و سەوداییان دەکرد. هەروەها ڕێککەوتنی ئۆکرانیا بوو بە ڕێککەوتن لەسەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. هەروەها ڕووسیا خرایە سەر ڕێگای وزە. ئەمە گرنگی ململانێی سوریایە. لەبەر ئەوەی ڕوسیا بەم شێوەیە مامەڵەی کرد، ئیدارەی ئەسەد ناچار بوو بکشێتەوە و ئەو مانایە گرنگەی کە ئیدارەی ئەسەدی کردە بابەتەی بازرگانی ئەمەیە. نەک بە تەنها پرسی سوریا، بەڵکو کێشەی ڕووسیاشیان لەسەر ڕێگای ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی چارەسەر کرد. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕووسیاش لەم پڕۆژەی ڕێگاوبانەدا بەشداری دەکات. هەرخۆی ڕێگای باکووری دەریای ڕەشیان بێ کاریگەر کردبوو. ئێستا ڕەنگە ململانێکانی لەگەڵ ڕووسیادا تابێت کەم ببێتەوە. هەروەها ڕەنگە ڕووسیاش لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەسەر سوریادا بەشداری ئەم بازرگانییە بکات. بەم شێوەیە پڕۆژەی ڕێگاوبانەکە بەهێزتر دەبێت. ئەم لایەنەش گرنگە.
کاتێک سیستەمەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا کرد، بەرەی بەرامبەر زۆر بەهێز بوو. مەترسی پێش ئەوان ڕووسیا بوو. دوای ئەوەی ئەم کارەیان کرد بەهێزتر بوون. بەم بیروباوەڕەش ئەو دەسەڵاتەی بنیات نا کە جارێکی تر هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دروست بکات. لە ڕاستیدا دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا، پێدەچێت تورکیا لە پرۆژەی دەستێوەردانی سوریادا جێگیرکرابێت. ئەگەر لەگەڵ ڕووسیادا هاوڕا نەبوونایە، ڕەنگە تورکیاشیان لەخۆ نەگرتبا، چونکە زۆر مشتومڕ بوو و نەیاندەتوانی لێی دەربچن. دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا، ڕێگاکەیان بە ئاسانی کرایەوە. وەک چۆن تەیب ئەردۆغان لە غەززە وەک سیخوڕێکی پرۆڤۆکاتۆریک و ئاژاوەگێڕ بەکارهێنا، ئێستایش بۆ دەوڵەتی تورک، ڕژێمی ئەسەدە و ئیدارەی بەعس، بە هەمان شێوە وەک پرۆڤۆکاترۆی سیخوڕی بەکارهێنا. لە ڕێگەی ئینگلتەراوە پەیوەندیانیان دانبوو، لەم کۆتاییانەدا سکرتێری ناتۆ هاتە تورکیا و پەتی حەماسیان بە دەستی ئەردۆغان ڕاکێشا. هەروەها پەتی بەشار ئەسەدیان بە تەیب ئەردۆغان ڕاکێشا. بەڕاستی تورکیا کاریگەری هەبوو لە ڕاکێشانی پەتی سەدامدا.
کەسانێک هەبوون دەیانگوت 'چۆن لە دوانزە ڕۆژدا ڕژێمی ئەسەد دەڕوخێنرێت' بەڵام دوای ئەوەندە هاوپەیمانی بێگومان ئەمە مومکینە. مانەوەی دەسەڵاتداری پەیوەست بوو بە بوونی حزبوڵا-ئێران-ڕووسیاوە. ئیسرائیل لێی دا، حیزبوڵا و ئێران گورزیان خوارد. ڕوسیاش چووە دیوەکەی تر و هیچی بۆ بەشار ئەسەد نەما جگە لە کشانەوە. هیچ چانس و هێزێکی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوە. لەوانەیە بۆ یەک دوو ڕۆژێکی تر بەرەنگاری بووایە، بەڵام دەبچڕا. بەڵام بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕادەستکردنی دەسەڵاتی بینی. پرۆسەکە بەم شێوەیە بە خێرایی پێشکەوت.
دەگوترا پێشهاتەکانی سوریا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەهەژێنێت. چونکە ئیسرائیل ئەو دۆخەی دروست کردبوو. ئەو ئارگیومێنتە دەکرا کە ئیسرائیل؛ دوای حەماس، بە توندی هێرش دەکاتە سەر حزبوڵا، ئێران، دیمەشق. فێڵبازەکان دەرکەوتن و ڕۆڵەکەیان بە ئاکەپە-مەهەپە دا. لە لایەن تورکەکانەوە کە خۆیان بە موسڵمان دەزانی لەناوچوون. پەیوەندییەکانی نێوان تورک و عەرەبیان شکاند و گرژییەکانیان زیاتر کرد. ململانێی نێوان ئێران و تورکیا زیاتر بوو. ئەم پڕۆژەیە دەرگای بۆ ئەوە کردەوە. ئەگەر هەوڵیاندایە بە هاوکاری ئیسرائیل هەمان کار بکەن، ڕەنگە ئەوەندە سەرکەوتوو نەبن، ڕەنگە بەرخۆدانی زیاتر ڕووبدات. ئەگەر ئەمریکا ئەمەی بکردایە، ناکۆکی جیاواز سەرهەڵدەدا. بەپێچەوانەوە پێویستە گرنگی بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەیت، هەرچی پێویست بێت بیکەیت بۆ دروستکردنی ململانێی زیاتر. ئەمەش پێی دەوترێت سیاسەتی کەرتەکە و بەڕێوەی ببەی ئیمپریالیزم و ئەمەش بە پراکتیک دەکرێت. ئەوەی ئێمە لە ڕووی تیۆریەوە دەیزانین لە پراکتیکدا ڕوودەدات. پێویستە لەم بابەتە تێبگەین. لە ڕاستیدا دابەشیان دەکەن و جیایان دەکەنەوە، دەیاندەن بە گژی یەکتردا.
ئەگەر بچنە سوریا و پاشان عێراق، نۆرەی قوبرس دەبێت. ئەمریکا ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی سەربازی ستراتیژی لەگەڵ قوبرسی باشوور واژۆ کرد. ئیسرائیل ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ڕێککەوتنێکی کرد. زۆرجار لەگەڵ ئیدارەی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن. لەم دواییانەدا ئیسرائیل بڕیاریدا سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی ئیسرائیل بۆ بەرگری ئاسمانی باشووری قوبرس دروست بکات. ئەڵمانیا و ئەمریکا لە یۆنان هەمان کاریان کرد. یۆنان بە تەواوی خۆی بۆ ئەمە ئامادە کردبوو. سیستەمی ئەمنییان لە بەندەرەکانیان بە فڕۆکەی ئێف ٣٥ دامەزراند. ئێستا ئەوان پێکەوە قوبرسی باشوور ئامادە دەکەن کاتێک باس لە قوبرس دەکرێت، کێشەی تورکیا لەوێ لە ڕۆژەڤدا دەبێت. ئەوەی دەیانەوێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی سوریاوە بیکەن و لە ڕێگەی کوردەوە کاریگەری بەشێکی لەسەر سوریا هەبێت، ڕەنگە لە ڕێگەی سوریاوە ململانێکان لەگەڵ تورکیا قووڵتر نەکەنەوە، بەڵکو لە ڕێگەی قوبرسەوە ئەو کێشانە دەدەن بە تورکیا. لەوێ سیستەم و تورکیا دەچنە ململانێ، شەڕ دەکەن، چونکە تورکیا چیتر ناتوانێت باکوری قوبرس بگرێت. هەروەها قوبرسی باکوور دەیەوێت لەگەڵ قوبرسی باشوور یەکبگرێت. هەروەها پێی دەوترێت ناوچەی دەریایی، لەوێ خەبات گەشە دەکات و ململانێ سەرهەڵدەدات. ڕەنگە ئەو سیستەمە لەسەر کورد لەگەڵ تورکیادا نەکەوێتە ناکۆکییەوە. چونکە دەزانێت تورکیا لەم بابەتەدا زۆر هەستیارە. ئەگەر لەوێوە بچێتە ناو ململانێکانەوە، هیچ شتێک لە سیاسەتی تورکیادا ڕوونادات و ناتوانێت کاریگەری لەسەر کەس هەبێت. لە لایەنە جیاوازەکانەوە دێتە ڕۆژڤەوە، بەڵام لەوێوە سیاسەتی دیکە دێنە ڕۆژەڤەوە. بۆ نموونە ڕەنگە لە ڕێگەی قوبرسەوە بە مەسەلی وزەوە بیکات. هۆکاری جیاواز دەردەخەن. ئەوکات پرسی کورد لە ڕۆژەڤدا دەبێت.
لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک لەم بارەیەوە دەزانێت. لە نزیکبوونەوەی دەوڵەت باخچەلیدا وا دیارە، بەڵام ئێمە بە وردی نازانین، بەڵام وا دیارە تەیب ئەردۆغان دەستوەردانی لە دەوڵەت باخچەلیدا کردبێت، چونکە ئەوەی تەیب ئەردۆغان دەیەێت، تامردن مانەوەیەتی لە دەسەڵاتدارییدا. تەیب ئەردۆغان پێویستی بە هیچ شتێکی تر نییە. نە ئایین و نە نەژادپەرستی و هیچی تر. هەرخۆی تورک نییە.
ئەم پرۆسەیە کاتێکی زۆری دەوێت، چونکە سیستەمەکە پێویستی بە کاتە بۆ پرۆسێسکردنی ئەوەی کردوویەتی. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کەی شتێکی لەو جۆرە ڕوودەدات. بۆ ئەمە دوو شت دەگوترێ. یەکەم: تێگەیشتن لێیان کاتی دەوێت، بەڵام نە لە لوبنان، نە لە سوریا، نە لە عێراقیش سیستەمێکی هەمیشەیی دروست ناکرێت. بۆ ئەوەش هەنگاو هەڵدەگرن، بەڵام ئەگەر دۆخی ئێستای نێوان تورکیا و ئێران چارەسەر نەکرێت سیستمی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانامەزرێت. سیستەمی سەرمایەداری ناتوانێت سیستەمی خۆی بنیات بنێت. دوای ئەوەی ئەوانە چارە دەبێت دەتوانیت سیستەمی خۆت دروست بکەیت، چونکە هەردووکیان دەتوانن بەتاڵ بن. بەتایبەت ئەگەر ئەم دوو هێزە ستاتۆخوازە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر دانێن باشتر دەتوانن بەتاڵ بکرێن. لەم بارودۆخەی ئێستادا هەوڵەدانی لەم شێوەیە هەیە.
دووەم: فاکتەری پەکەکە هەیە. با بگەڕێینەوە بۆ دەستپێکی شەڕی بەناو شەڕی سێهەمی جیهانی و دواتر یەکسەر ئەو سیاسەتەیان لەدژی پەکەکە جێبەجێ کرد. وەک چۆن ڕەگەزپەرستی تورک لە کورد دەترسێت، لە پەکەکەش دەترسێت، چونکە سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری هەموو شتێک لە دەستیان دەردەهێنێ و لەناویان دەبات. ئەوان دژایەتییەکی وایان لەگەڵ ڕێبەرێتییدا هەیە. زۆر توڕەن لە پارادایمی ئێستای ڕێبەرێتی.
لە جەنگی جیهانی یەکەمدا شتێکی لەو جۆرە نەبووە. بەلشەفییەکان لە شەوێکدا دەستیان بەسەر حکومەتدا گرت و شۆڕشیان کرد و بەردەوام بوون. چونکە هیچ بەربەستێک لەبەردەمیاندا نەبوو. ئێستا وا نییە. ئەزموونی سەد ساڵی ڕابردوو هەیە و سیستەمەکە لەم بابەتەدا زۆر هەستیارە. ناکۆکی و ململانێی ناو سیستەم جیاوازە، ناکۆکی و ململانێ لەگەڵ سیستەمی ئەڵتەرناتیڤ و کۆمەڵگا جیاوازە. کاتێک ململانێ و ناکۆکی لەگەڵ کۆمەڵگادا دێتە پێشەوە، ناکۆکی و ململانێ لەناو خۆدا ڕێکەدەکەون. بۆیە ئەستەمە دەستوەردان لە تورکیا بکەن بەبێ ئەوەی پەکەکە لاواز بکەن و لەت بکەن و بیکێشن و نەتوانن بەدیلێک پەرەپێبدەن. دەبێت ئەمە ببینرێت.
لە ڕاستیدا پێدەچێت دەوڵەتی ئێستای تورکیا تا ڕادەیەک لەم بابەتە تێگەیشتبێت. دەچێتە هەموو شوێنێک و دەڵێت 'تیرۆر نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ ئێوەش مەترسیدارە'، ئەوەی پێی دەڵێت 'تیرۆر' فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. لە نێوان خۆیاندا باسی ئەم بابەتە دەکەن و بەم شێوەیە پشتیوانی وەردەگرن. ئەم دۆخە کەمێک زیاتر دەخایەنێت، بەڵام دیار نییە ئەم دۆخە تا چەند بەردەوام دەبێت.
ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانەوە ئەنجام بەدەست بهێنن، بەڵام ڕەنگە پێشهاتی دیکەش بێتە پێشەوە کە ببێتە هۆی بەتاڵکردنەوەی ئەو هەوڵانە. ئەمە تێکۆشانە، دەبێت ستراتیژی، شێواز، تاکتیکی خۆمان بدۆزینەوە. تا لەسەر ئەم بنەمایە پڕۆژە و هێرشەکانیان تێکشکێنین، بەرەو پێشەوە دەڕۆین. دەبێت تێکۆشانێک پەرە پێبدەین کە بەتاڵیان بکاتەوە. نابێت بەدوای دۆخێکی کتوپڕدا بگەڕێین بۆ لەناوبردنیان یان ڕێککەوتنێکی تەواو، ئەو جۆرە هیوایانە هەڵەیە. نە هەڵوێستی وێرانکەر و نە هەڵوێستی سازان دروست نییە. ئەمەش لە ڕێگەی تێکۆشانەوە هەنگاو بە هەنگاو بەدی دێت. ئەوان گورزمان لێ دەدەن و هەوڵی شکستمان دەدەن، تا پڕۆژەکانیان پووچەڵ بکەینەوە، بەهێزتر دەبین و ئەوان لاوازتر دەبن.
ئێمە دەمانەوێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت واقیعی تێکۆشان و ژینگەی ناکۆکی و ململانێ بە شێوەیەکی دروست بناسرێت. دیکتاتۆرەکانی ئەوروپاش بوونیان هەبوون و هەڵوەشانەوە. ڕووخانی سەدام حسێن نابێت بە کەم سەیر بکرێت. ئەوانەی ٣٥ ساڵ حوکمڕانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد لە ماوەیەکی کورتدا لەناوچوون. ئەوان ڕەگەزپەرستی دەوڵەت-نەتەوەیی ڕەگەزپەرستی عەرەب بوون. ژیان بەو کەسانە دەبەخشن کە کەمێک نەرمن، بۆ نموونە ژیان بە پاشاکان دەبەخشن. ئێستا لەگەڵ ئەم ڕەگەزپەرستییەی دەوڵەت-نەتەوەیی ستاتۆخوازدا ناکۆکن و ڕابەری ڕەگەزپەرستیی دەوڵەت-نەتەوە خودی دەوڵەتی تورکە. ئەم پرۆسەیە ئەستەمە بۆ سیستەمەکە کۆتایی پێبێت و ئەستەمە ڕێکەوتنێک لە نێوانیاندا بدۆزرێتەوە. پرۆسەی ململانێکان بەردەوام دەبێت.