لە بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ٣٠٠ تەن گەنم سووتا_نوێکرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سایلۆیەکی شاری سیرینی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ٣٠٠ تۆن گەنم سووتا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سایلۆیەکی شاری سیرینی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ٣٠٠ تۆن گەنم سووتا.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک سایلۆی گەنمی لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی سیرینی باشووری کۆبانێی کانتۆنی فوراتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، ٣٠٠ تۆن گەم سووتا.
هاوسەرۆکی کەمپەینی پێشکەوتن و کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە کانتۆنی فورات، گوڵستان شێخۆ ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ئاگرێکی مەزن کەوتووەتەوە، گوتی: "ژمارەیەکی زۆر لە گەنمی عەمبارکراو سووتاو و زیانی گیانی نەبووە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کوژاندەوە و ڕێگەیان لە بڵاوبوونەوەی گرت. ئەم هێرشە لە کاتێکدایە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە هەرێمەکە ڕوودەدات و ترسی خراپبوونی قەیرانی مرۆیی و خراپبوونی ڕەوشی ژیانی هاونیشتیمانیان زیاتر دەکات".