شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بە شێوەیەکی بێهاوتا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەرخواندان و بەنداوی تشرین دەپارێزن. شەڕڤانانی بەنداوەکە ورەیان بەرز و بە شێوەیەکی ئازایانە و قارەمانانە خۆڕاگری دەکەن.
باز عەرەب یەک لە شەڕڤانانی بەنداوی تشرینە و سەبارەت بە بەرخودنای قارەمانانە لە بەنداوەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
چەتەکان بە پاڵپشتی فڕۆکە هێرش دەکەن
شەڕڤان باز عەرەب باسی لەوەکرد چەتەکان بە پاڵپستی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک هێرش دەکەن و وتی، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەتەکانیەوە هێرش دەکاتە سەر بەنداوە و لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پشتیوانی لەو جەتانە دەکات. شەڕڤانانی بەنداوی تشرین سەرباری هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەتایبەتی لە قۆناغی یەکەمی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر بەنداوەکە رۆڵێکی گەورەیان گێڕا، چونکە هێزەکانمان بۆ شکاندنی گەمارۆی چەتەکان بەکارهێنا و سەرباری گەمارۆ و بێ ئاو و بێخواردن مانەوەش بەرخودانێکی قارەمانانە و مێژوویان ئەنجامدا.
شەڕڤانان رۆڵێکی گرنگ و مێژوویان گێڕام باز عەرەب ئەوەی خستەڕوو کە دوای چەند پێکدادانی دژوار، هێزەکانمان توانیان گەمارۆکە لە سەر شەڕڤانانیان لەوێ بشکێنن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "شەڕڤانانیش لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکاندا رۆڵێکی گرنگیان گێڕا. لە ئۆپراسیۆنی یەکەمی هێرشەکەی سەر بەنداوی تشرین زیاتر لە ١١٠ چەتە کوژران.
لە بەنداوی تشرینی پێکدادانی زۆر دژوار روودەدەن و مەودای نێوان ئێمە و چەتەکان تەنیا ١٥ مەتر بوو. ئێمە ب ەئیرادە و تێکۆشانەوە خۆڕاگری دەکەین. هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پوچەڵ دەکەینەوە و گورزی قورس لە چەتەکان دەدەین".