هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گوتی، "تاوانێکی تریش چووە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە کە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمەکە تێک بدات، شەرمەزار دەکەین".

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی هێرشی سەر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە باشووری تەل بەراک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"تاوانێکی نوێ لە ڕیزە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاد بوو، ئەمڕۆ شەممە (٢١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) دوای نیوەڕۆ، ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەکی مەدەنی، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە باشووری تەل تەمر کرایە ئامانج.

هێرشە تیرۆریستییەکە لە نزیک خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگەی نێوان شارۆچکەی تەل بەراک و هۆل ڕوویدا، ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون و یەکێکیان مامۆستای ئایینییە، هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

بەتوندی ئەم کارە ترسنۆکانە شەرمەزار دەکەین کە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترسە لەنێو هاوڵاتیاندا و تێکدانی ئارامی هەرێمەکەیە. دووپاتی دەکەینەوە، ئەم تاوانە بەشێکە لە زنجیرە تاوانە ئاشکراکان کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکراون.

بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین ئەم تاوانانە دژی گەلانی هەرێمەکە بوەستێنن و لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن. هەروەها مافی پاراستنی ڕەوای گەلەکەمان و پێکهێنانی ئارامی و سەلامتیان دەپارێزین.

هیوای ڕەحمەت بۆ شەهیدان و چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین".