خانەوادەی شەهیدان ئیشکگری ئەم هەفتەیەن
ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە خانەوادەی شەهیدانن. چالاکوانان داوایان لە ڕێکخراوە ئەوروپیەکان کر لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ڕۆڵی خۆیان ببینن.
ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە خانەوادەی شەهیدانن. چالاکوانان داوایان لە ڕێکخراوە ئەوروپیەکان کر لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ڕۆڵی خۆیان ببینن.
چالاکی 'ئیشکگری ئازادی' بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەردەوامە و لە هەفتەی ٤٢٢ دایە. چالاکیەکە بە گروپی نوێ بەردەوامە.
ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی دەزگای خانەوادەی شەهیدانن
چالاکیەکە کە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن نوێنەرانی دەزگاکانی ئێزدیانی ئەوروپا بەڕێوەبرا، ئەم هەفتەیە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دەزگای خانەوادەی شەهیدانەوە بەرێوەدەبرێت. لەناو گروپی ئەم هەفتەیەدا لۆقمان ئارسلان، ڤەبیە ئۆلتان، یڵدز ئارسلان و سەلیم ئۆڵتان هەن.
بەناوی گروپەکە لۆقمان ئۆڵتان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هەموو ساڵیک بە ناوی دەزگاکەوە بەشداری لە چالاکی ئازادی بۆ ئۆجالان دەب و وتی،"ڕێبەرمان نوێنەری شەهیدانە و خانەوادەی شەهیدانیش ئازادی ئۆجالان دەپارێزن.
بانگەوازی بۆ سی پی تی و دەزگا نێودەوڵەتیەکان
ئۆڵتان ئاماژەی بە گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ئەوەی خستەڕوو کە کۆمیتەی پشتگیریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) پێویستە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و وتی،"بانگەوازیمان بۆ سی پی تی و دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەوەیە کە ئیتر چاوپۆشی نەکەن و بەهاکانیان پێشێل نەکەن. ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و هەموو ڕۆژێک گەلی کورد ئازار نەدەن."
ف.ق