دادگای تورک بڕیاریدا یوکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەڕێوەچوو و دادگای تورک بڕیاریدا یەکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە.
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەڕێوەچوو و دادگای تورک بڕیاریدا یەکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە.
دانیشتنی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ١٦مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئەنقەتە بەرێوەچوو.
یوکسەکداغ لە زیندانی پیتی (ئێف)ی کاندرا لە ڕێگەی سیستمی دەنگ و دیمەنەوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد. پارێزەرانی یوکسەکداغ بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد. پەرلەمانتارانی هەدەپە سەمرا گوزەل، کەمال پەکۆز و مەحمود تۆغرولیش بەشداریان کرد.
لە دانیشتنەکەدا یوکسەکداغ مافی قسەکردنی وەرگرت و خۆی پاراست و وتی،"دەستگیردنمان بەرهەمی کودەتای سیاسیە. کودەتاکە هێشتاش بەردەوامە. ٤ ساڵ بەسەر کودەتاکەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام سەرنەکەوت. ئێمە لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە زیاتر کاریگەری کودەتاکە دەبینین. دەرکەوت کە کودەتا زیاتر لەبەرانبەر سیستمی یاسایی ئەنجامدراوە. ئێمە قوڕبانی ئەو کودەتایەین کە لەبەرانبەر یاسا ئەنجامدراوە."
دواتر ڕووکەن گوکئاغاجی و سەزین ئوچار پارێزەرانی یوکسەکداغ قسەیان کرد.
دادوەریش داوای کرد یەکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە.
لیژنەی دادگاش داواکەی قبوڵ کرد و بڕیاردرا یوکسەکداغ لە زینداندا بمێنێتەوە.
دانیشتنی دادگا بۆ ٢٨ی ئەلول دواخرا.
ف.ق