"دەبێت حکومەتى سوید پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت"

نوسەر و رۆژنامەنووسی ناسراوی سوید جۆن گیو رایگەیاند، داوای کوردان بۆ ئازادی و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆردا" داوایەکى رەوا و مافدارانەیە.

جۆن گیو نوسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری سوید بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد و رایگەیاند، پۆلیسی سوید هەوڵیاندا بەرپرسیاریی کوشتی ئۆلاف پاڵمە بخەنە ئەستۆی پەکەکە و وتی "دەکرێت ئێوە لایەنگری پەکەکە بن، یان لە دژی پەکەکە بن، بەڵام پەکەکە رێکخستنێکی سیاسەتزان و سیاسییە. خراپترین شت بۆ پەکەکە و بۆ کوردان لە سوید و سەرتاسەری دونیا، کوشتنی ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی سوید بوو. کارێکى لەو شێوەیە لە رووی سیاسییەوە بۆ مێژووی کوردان شتێکى زۆر خراپ بوو. دوای کوشتنی پاڵمە هەموو کورد بە بکوژ تاوانبار کران".

گیو رایگەیاند، لە رووی سیاسییەوە پەکەکەیان کردە ئامانج و راشیگەیاند، هانس هۆلمەر بەڕێوەبەری ئاسایشی ستۆکهۆلم و ئیب کارلسۆن راوێژکاری وەزارەتی داد بۆ تیۆرییەکەى خۆیان بۆ ئەوەى بڕوا بە خەڵک بکەن کە پاڵمە لەلایەن پەکەکەوە کوژراوە' بانگەشەى ئەوەیان کرد، کە ئێڕان لە بەرامبەر کوشتنی پاڵمەدا بەڵێنی بە کوردان داوە، کە کوردستانیان بۆ دروست دەکات.

گیو رایگەیاند، هۆلمەر و کارلسۆن بۆ ئەوەى بەرپرسیاریی کوشتنی پاڵمە بخەنە ئەستۆی پەکەکە پاساویان بۆ خۆیان دەهێنایەوە و وتی "بە دڵنیاییەوە ئەو تیۆرییە راست نەبوو، بەڵام ئەو بابەتانە بە تایبەتی ئەوانەى لە رۆژنامەى ئێکسپرێس دا بڵاوکرایەوە، کە ئەو کات زۆری لێ دەفرۆشرا و ئەو تیۆرییەى قبوڵ کرد و بڵاویکردەوە و ئەوەش بووە هۆی ئەوە، کە لە سەرتاسەری سوید دا گوشار بخرێتە سەر کورد. لەو کاتەوە لە سوید کار بە دیموکراسی دەکرێت ئەوە یەکەمجار بوو، کە پۆلیس لە دژی یاسا و بەپێچەوانەى یاساوە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەستیان بە پشکنینی ماڵان کرد. بە شەودا لێکۆڵینەوە لە کوردان دەکرا. خاوەن دوکانی پیتزاکان و ریستورانتەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرا. پۆلیس بۆ ئەوەى تیۆرییەکەى خۆی بەهێز بکات، دەیخواست بەڵگە بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەوەى کە ئەوان دەیانخواست نەیانتوانی بەدەستی بهێنن".

گیو ئەوەشی راگەیاند، جگە لە هۆلمەر و کارلسۆن کەم کەس بڕوای بەوە دەکرد، کە ئۆلاف پاڵمە لەلایەن کوردەوە کوژرابێت و وتی "بە بڕوای من و زۆر کەس، بەڵگەکان و وتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە نیشانی دەدەن رووداوی کوشتنەکە لەلایەن کریستەر پیترسۆنەوە ئەنجامدراوە. لەلایەن دادگای بەرایشەوە بە تاوانی کوشتنەکە سزا درا، بەڵام دادگای باڵا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد".

گیو سەرنجی خستەسەر کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ی داواکاری گشتیی سویود لەو بارەیەو و لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا کریستەر پیتەرسۆن داواکاری گشتی سوید رایگەیاند، ستیگ ئینسترۆم بکوژی پاڵمە بووە و رایگەیاند، ئەو بە شێوەیەکى سەرسوڕهێنەر پێشوازیی لەوە کردووە. گیو وتی "لەبەر ئەوەى ئینسترۆم لە ناو تۆمەتبارانی بکوژی پاڵمەدا لە ریزبەندی دووەمدا بوو، داواکاری گشتی کە ناو و پاشناوەکەى وەک کەسی تۆمەتباری سەرەکی بە کوشتنی پاڵمەیە رایگەیاند، بەڵگەکانی بەردەستی بەشی ئەوە ناکەن، کە سکاڵایەکی نوێ لە دژی ستیگ ئینسترۆم بکاتەوە. بەڵام ئەو مەزەندە و تیۆرییەى کە دەیوت 'رووداوەکە لەلایەن کوردەوە ئەنجامدراوە' ئیدی دابەزیبوو بۆ پلە و ئاستەکانی خوارەوە".

گیو هەروەها ئەوەی دەستنیشانکرد، کە دەوڵەت و میدیای تورک هەوڵیاندا بەرپرسیاریی کوشتنی پاڵمە بخەنە ئەستۆی پەکەکە و کوردان.

گیو راشیگەیاند، پۆلیسی سوید و ساپۆ بۆ ئەوەى بەرپرسیاریی کوشتنی پاڵمە بخەنە ئەستۆی کوردان، ساڵێک پێش کوشتنەکەى پاڵمە دەستیان بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی رای گشتی بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە بەسەر کورددا کردبوو و رایگەیاند، گوێیان لە تەلەفونی چەند کوردێک گرت، بەڵام لەسەر تاوانەکە هیچیان دەست نەکەوت.

گیو ئەوەشی خستەڕوو، دواى ئەوەى داواکاری گشتیی رووداو و دۆسیەى کوشتنی پاڵمەى داخست، دەبێت داوای لێبوردن لە کورد بکرێت. راشیگەیاند، داوای کوردان بۆ هێنانەدەرەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان داوایەکی رەوا و مافدارانەیە و وتی، دەبێت حکومەتى سوید پەکەکە لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت.

ژ.ت