رێپێوانی دژی قڕکردن لە دووهەم رۆژیدا بەردەوام بوو
رێپێوانە مەودا درێژەکەی دژی هێرشە قڕکەریەکان و پشتیوانی بۆ پێگەی شەنگال، کە دوو رۆژ لەمەوبەر دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆش بەردەوامە.
رێپێوانە مەودا درێژەکەی دژی هێرشە قڕکەریەکان و پشتیوانی بۆ پێگەی شەنگال، کە دوو رۆژ لەمەوبەر دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆش بەردەوامە.
دروشمی رێپیوانەکە کە بریتیە لە 'نا بۆ قڕکردن، بەڵێ بۆ پێگەی شەنگال'، لە نێوان هەر دوو شاری جیلی و هانوڤەر دەستی پێکردبوو. ئەمڕش لە دووهەم رۆژیدا بەردەوام بوو.
لە رێپێوانەکەدا کە لە لایەن مەشەدە-وە رێکخراوە، هەر یەک لە یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا و لەتیف کاراتاش وتەبێژی فەد-دەم'ی هەرێمی ساکسۆنیا بەشداریان تێدا کرد.
بڕیار وایە دوای کۆتایی پێهاتنی دووهەم رۆژی رێپێوانەکە، ئەم ئێوارەیە لە بەردەم ئەنجومەنی هەرێمی ساکسونی خواروو لە هانوڤەر گردبوونەوەیەکی جەماوەر ساز بکرێت. لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوە جەماوەریەکە بڕیارە دۆسیەیەک لە بارەی شەنگالەوە پێشکەش بکرێت.
ز.ش