ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە لەندەن پیرۆز کرا
کوردان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە و لەگەڵ گروپە ئینتەرناسیۆنالیست، فێمێنیستەکان و گروپەکانى پشتیوانی ٨هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوایان پیرۆز کرد.
کوردان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە و لەگەڵ گروپە ئینتەرناسیۆنالیست، فێمێنیستەکان و گروپەکانى پشتیوانی ٨هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوایان پیرۆز کرد.
جەماوەری گەل دوێنێ یەکشەممە لە ناوەندی شاری لەندەن کۆبوونەوە و دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش، دەست بە ئاهەنگی پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا کرا.
یادەکە لەلایەن کوردیش سۆڵیدارێتی کامپینگ، کۆنگرەی ستار، رۆژئاوا سۆڵیدارێتی، لاتین ئاسیمبڵی، ئێران کۆلەکتیڤ، رێکخراوە فیمێنیستییەکان و کوردستان سۆڵیدارێتی لە گۆڕەپانی ترافلاگار پیرۆز کرا.
لە یادەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابونەوە و دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی شۆڕشی رۆژئاوا" وترانەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، شۆڕشی ١٩ی تەممووزی رۆژئاوا وەرچەرخاوە بۆ شۆڕشی گەلانی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەش راگەیاندرا، کە شۆڕشی رۆژئاوا بە تایبەتی شۆڕشی ژنانە.
یەکێک لە رێکخەرانی چالاکییەکە کەتی بوو لە ومێند دیفێند رۆژئاوا و وتی "شۆڕشی رۆژئاوا نمونەیە بۆ دونیا. دەبێت هێرش و گوشارەکانی سەر کوردان بە خێرایی کۆتایی پێ بهێنرێت".
پائولاش بە ناوی ئاسمابێلاس چلێنا & لاتین یونداس وتی "لە وڵاتی من لە ئەفریقای باشوور پۆلیس و هێزە چەکدارەکان وەک ئەوەى لە تورکیا بەرامبەر بە کورد دەکرێت، پەلاماری ژنان دەدەن، لە کارگەکان و لە هەموو شوێنێکدا هێرش دەکرێتە سەر ژنان. توندوتیژی لە دژی ژنان جێگای شەرمەزارییە و دەبێت بە خێرایی کۆتایی پێ بێت. رۆژئاوا ئەو شوێنەیە کە ئازادیی ژنی تیادا بەدیهاتووە".
لە رێکخراوی کەی ئێس ئێن – ژن و وۆمەن دیفێند رۆژئاوا، ئیسزێر گراس وتی "ئاکەپە و دەوڵەتی تورکی فاشیست جارێکێتر لە دژی گەلی کورد دەستی بە هێرشی داگیرکەری و قڕکردن کردووە. شانبەشانی ئەوەش و بە تایبەتی هێرشی قورس لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت. ٣ ژنە سیاسەتمەداری کورد لە ئامەد بە توندوتیژی و ئەشکەنجە دەستگیرکران. زیندانیکردنی ژنانی رۆژنامەنووس و چالاکوانان زیادیکردووە".
ئالان شەمۆ یەکێک لە نوێنەرانی پەیەدە لە لەندەن سڵاوی بۆ شۆڕشی رۆژئاوا نارد و وتی "گەلی کورد هەنگاوی گەورەی ناوە. تاریکیی داعشی بە شۆڕش رووناک کردووە".
جەماوەری گەل دوای پێشکەشکردنی وتەکان، دەستیان بە ئاهەنگگێڕان و شایی کرد بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان.
ژ.ت