لە ئەلمانیا هەنگاوی ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

لە شاری مۆنیخ و میسچەدەی ئەلمانیا هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا.

میسچەدە

ئاهەنگی پیرۆزبایی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ماڵی کورد بەڕێوە چوو. لە بەردەم کۆمەڵەکە ئاڵاکانی نەتەوەیی کورد و کەجەکە و ئاڵای ئەلمانیا بە یەکەوە بەرز کرانەوە.

سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە و چەندین دۆستی کوردیش بەشداریان لە ئاهەنگی پیرۆزبایەکەدا کرد، هەروەها دوای وتنەوەی سرودی ئەلمانی و کوردی، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە. دواتر هەر یەک لە هونەرمەندان پەیوان ئادن، فەوزی ناریخان، وەڵات مەدەنی و تیپی هەڤاڵ چەند گۆرانیەکیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد. ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی کۆتایی پێهات.

مونیج

لە شاری مونیخی ئەلمانیاش بە هەمان شێوە لە پارکی وێست ئاهەنگێک بۆ پیرۆزیایی ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ رێکخرا.

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە کە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای کوردیەوە رێکخرا، سەرەتا بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستی پێکرد. دواتر چەند پەیام و وتەیەک پێشکەش کران و لە وتەکاندا باس لەوە کرا، لە یەکەم رۆژی هەنگاوی ١٥ی تەباخەوە تا رۆژی ئەمڕۆمان، شۆڕش بە رۆحی خۆڕاگریەوە گەشە دەکات.

لەو چالاکیەدا سڵاو نێردرا بۆ خۆڕاگریی حەفتانین کە لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت. چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم و گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ز.ش