لە بروکسەل و ئەرفورت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران
لە برۆکسەلی پایتەختی بەلجیکا و شاری ئەرفورتی ئەلمانیا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەوتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵات سوریا، رسوا و شەرمەزار کران.
لە برۆکسەلی پایتەختی بەلجیکا و شاری ئەرفورتی ئەلمانیا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەوتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵات سوریا، رسوا و شەرمەزار کران.
چالاکیەکەی بروکسەلی پایتەخی بەلجیکا لە لایەن ناڤ-بەڵ، یەژەکە-بە و کۆماڤ'ەوە رێکخرا. لەو چالاکیەدا هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی ئیدانە کران.
هاوکات ئاڵاکانی تەژەکە-ئەوروپا، یەپەسە، یەپەگە و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەرز کرانەوە.
هەروەها لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بۆ رۆژئاوا هەڵسە سەرپێ' بەرز کرایەوە و دروشمی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەوتی فاشیست، وترانەوە.
ئەرفورت
هاوکات لە شاری ئەرفورتی ئەلمانیاش بە هەمان شێوە بە ئەنجامدانی چالاکیەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان ئیدانە کران.
لەو چالاکیەدا چەندین وتە پێشکەش کران و هێرشە داگیرکەریەکان رسوا و شەرمەزار کران.
ز.ش