لە دویسبورگی ئەلمانیا جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا

لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا بە سازکردنی ئاهەنگێک هەنگاوی ١٥ی تەباخ واتە جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد، پیرۆز کرا.

لە چالاکیەکەدا وێنەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، مەحسوم کورکماز (فەرماندە عەگید)، مام زەکی شەنگالی، ماهیر ئاتاکان و پۆلێک لە شەهیدی تر، لە ناو هۆڵی پیرۆزباییەکە، هەڵواسرن.

چالاکیەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد و لە پەیام و وتەکاندا تیشک خرایە سەر ئەوەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد بووە بە میلادێک.

هاوکات لەو چالاکیەدا یادی هەر یەک لە شەهیدان مام زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئوزدەن)، ئەردال (ئەنگین سینجار)، مەحسوم کۆرکماز (فەرماندە عەگید)، ئاتاکان ماهیر (ئیبراهیم چۆبان) و عەگید گارزان (مورات کالکۆ) کرایەوە و خۆڕاگریی جەنگی حەفتانینیش بەرز نرخێنرا.

دوای قسەکانیش تیشک خرایە سەر وتەیەکی فەرماندە عەگید (مەحسوم کورکماز) کە دەڵێت:" ئەی دحێ کەس تۆی نەناسیوە، لە ئێستا بە دواوە گشت جیهان تۆ و لە کەسایەتی تۆشدا هەموو کوردستان دەناسێت". لەو چالاکیەدا خوشکی شەهید ئاکیف دۆغانیش وتەیەکی پێشکەش کرد.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی ''بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بژی خۆڕاگریی گەریلاکان'، کۆتایی پێهات.

ز.ش