لە لۆزان و کۆپنهاگ یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز بەرز راگیرا
یادی بەرخودێرانی رۆژی مردنی گەورەی ١٤ی تەممووز لە شارەکانی لۆزان و کۆپنهاگ بەرز راگیرا.
یادی بەرخودێرانی رۆژی مردنی گەورەی ١٤ی تەممووز لە شارەکانی لۆزان و کۆپنهاگ بەرز راگیرا.
بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز و شەڕڤانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان سینان گیونەش لە شاری لۆزانی سویسرا یادیان بەرز راگیرا.
کوردستانیان و لایەنگرانی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست بەشداری یادەکە بوون، کە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد بەڕێوەدەچوو. هەروەها نوێنەرانی چەندین رێکخراوی تری شۆڕشگێڕی بەشداری یادەکە بوون.
لە یادەکەدا سینەفیزیۆن بۆ سینان گیونەش، کۆمەڵکوژیی پرسوس و چواربەرخودێرەکەى ١٤ی تەممووز نمایش کرا. دواتر نوێنەرانی، مەلەکەپە، جەدەکە، دەکەپە یەکێتی و ئیهەدەدەی سویسرا وتەیان پێشکەشکرد.
ئەو کەسانەى وتەیان پێشکەشکرد لە وتەکانیاندا سەرنجیان خستەسەر گرنگیی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و دڵسۆزی بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕش. یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "لە دژی فاشیزم تێکۆشانی هاوبەش" کۆتایی پێھات.
کۆپنهاگ
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووز بەرز راگیرا. یادەکە لە لایەن ئەنجوومەنى ژنانی سێڤی-ەوە رێکخرابو.
دوای سەیرکردنی فیلمی ١٤ی تەممووز یادەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت