لە هیلبۆرنی ئەڵمانیا رێپێوان لە دژی فاشیزم رێکخرا

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا لە دژی فاشیزم رێپێوانێکى هاوبەش رێکخرا.

لە شاری هیلبۆرۆنی ئەڵمانیا ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) و  Deutsch-Afrıkanischer Verein, Die Linke, Antıfa-Abend Interventionistische Linke, و چالاکوانان لە دژی فاشیزم رێپێوانێکى هاوبەشیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە بە بەشداریی هاووڵاتییان و چالاکوانانی ئەڵمانی، ئەفریقی و کوردستانی بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا بۆ یادی جۆرج فلۆید، کە لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کوژرا ٨ خولەک و ٥٠ چرکە بێدەنگی و رێزگرتن بەڕێوەچوو. دواتر ناوی ئەو کەسانە خوێندرایەوە، کە چەندین ساڵە و بە بەردەوامی لەلایەن فاشیستەکانەوە کوژراون.

نەجەدەکە هیلبۆرن پەیامێکى خوێندەوە و رایگەیاند، ناچارن لە دژی فاشیزم یەکبگرن.

ئەوانەشی وتەیان پێشکەشکرد سەرنجیان خستە سەر شۆڕشی رۆژئاوا و رایانگەیاند، کە شۆڕشی رۆژئاوا بۆ هەموو گەلانە و ئەڵتەرناتیڤی دژ بە فاشیزمە.

رێپێوانەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت