لە کۆڵن رێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێکخرا

رۆژی پێنجشەممە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چادرێک بۆ ئازادیی ئۆجالان هەڵدرا، دوێنێ چالاکوانان بە رێپێوانێک بۆ ئازادیی ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

کوردستانیان لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW)ی ئەڵمانیا لەگەڵ دۆستەکانیان ئێوارە لە هیومارکێت کۆبوونەوە و بە وێنەیەکى گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوان کرد.

لە کاتی چالاکییەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادارکردنەوەیەک بڵاوکرایەوە، کە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قەدەغەیە و چالاکوانان بە چالاکیی دانیشتنی ١٠ خولەکی ئەو ئاگادارکردنەوەیەى پۆلیسیان ئیدانە کرد.

هاوکات لە دیوتز ویرفت میتینگێک رێکخرا. هاوسەرۆکی فیدراسیۆنى مەد (فەد مەد - Fed-Med) لە ئەڵمانیا ئەنگین سەڤەن، نوێنەری فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF) شەفەق دەنیز و چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان روناک رۆژهەڵاتی وتەیان پێشکەشکرد.

ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد سەرنجیان خستەسەر بەرخودانی گەریلا لە حەفتانین و رایانگەیاند، گەریلا بۆ ئازادیی کوردستان تێدەکۆشێت و تا دوا هەناسە پشتیوانییان لێدەکەن.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێھات.

ژ.ت