٨ زیندانی دوورخرانەوە

لە زیندانی پیتی (تی) ڕوحا ٨ زیندانی بۆ زیندانەکانی تر گواسترانەوە.

لە زیندانی ژمارە دووی پیتی (تی) ڕوحا، قاسم کاراتاش، زۆبێر پاکسۆی، فەرهاد چیفچی، محەمەد چەلیک، محەمەد تاهیر ئوزجان، ئورهان ئوراک، زانا مازاک و کەسێکی تر کە ناوی نەزانراوە، ١٤ی تەموز دوورخراونەتەوە.

قاسم کاراتاش بۆ زیندانی تەرکرداغ ژمارە دووی پیتی (ئێف)، زۆبێر پاکسۆی بۆ زیندانی کۆجائەلی، زانا مازاک  بۆ زیندانی پیتی (ئێفی) بۆلو، ئەمرولا ئوروچ بۆ زیندانی پیتی (ئێفی) تەکرداغ دوورخراونەتەوە، زانانرێت زیندانیانی تر بۆ کوێ گواستراونەتەوە.

ڕاگەیەنرا زیندانیان ١٤ ڕۆژ کەرەنتینە کراون.

ماوەی ڕابردوو بەهۆی دۆخی خرابی زیندانەکان، زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو. لەسەر قەبوڵکردنی داواکاریەکانیان چالاکیەکان کۆتاییان پێهات. ئەمرولا ئوروچ و محەمەد تاهیر ئوزجان لەو کەسانە بوون کە دەستیان بە مانگرتن کردبوو.

ف.ق