لە ٢٧ی نیسانەوە هیچ زانیاریەک لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ٢١ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە، بەدەستناهێنرێت. ڕازیە تورگوت یەکێک لە پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی سەدە ڕایگەیاند، گۆشەگیریەکی ڕەها لەسەر موەکیلەکەیان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی کۆرۆناش نیگەرانیەکانی زیاتر کردووە. تورگوت بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
تورگوت وتی، لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ەوە لە تورکیا ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە. ئەوان سەردانی داواکاری کۆماری بۆردسە و وەزارەتی دادیان کردووە، داوایان کردووە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و لە بارودۆخی گونجاودا چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت بەڵام هیچ وڵامێک نەدراوەتەوە.
تورگوت باسی ئەوەی کرد، دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان، وەیسی ئاکتاش، عەومەر خەیری کۆنار و هامیلی یڵدرم باش نییە و وتی،"موەکیلمان بەڕێز ئۆجالان دەمێکە لە زینداندایە، لەبەرئەوەش نەخۆشی هەناسەدانی بۆ دروست بووە، دۆخی کەشوهەوای زیندانی دوورگەکە باش نییە و لە ڕووی بەکارهینانی مافەکانی وەک تەلەفۆن و چاوپێکەوتن، گۆشەگیری لەسەر هەیە. ئێمە داوامان کردبوو بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگاتە ئیمڕالی ڕێوشوێن وەربگیرێت. مافی چاوپێکەوتن و تەلەفۆن بە موەکیلەکەمان بدرێت. داواکاریەکانمان لە لایەن حکومەتەوە ڕەتکرایەوە. پێویستە بەرپرسان لەسەر تەندروستی موەکیلەکەمان و ڕێوشوێنەکان زانیاری ئاشکرا بکەن."
تورگوت وتی، داواکاری ئەوان کە لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و مافی تەلەفۆن ٦ مانگە ئاستەنگکراوە.
تورگوت وتیشی لە ئیمڕالی هەڵمێکی زۆر هەیە و بەو هۆیەشەوە لە وەرزی هاوین و زستاندا، کاریگەریەکی زۆر لەسەر تەندروستی موەکیلمان بەڕێز ئۆجالان دروست دەبێت کە ٢١ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. تورگوت باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر سەرەنج بدرێتە دۆخی زیندانی تاکەکەسی، سوودوەرنەگرتن لە هەوا و تیشکی خۆر، دۆخی تەمەن و نەخۆشی هەناسەدان دەبینریت کە موەکیلمان بەڕێز ئۆجالان لە ڕووی ڤایرۆئ کۆرۆناوە لە دۆخێکی هەستیاردایە. تورگوت وتی موەکیلەکانی تریان وەک وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یڵدرمیش لەو دۆخەدان کە لە سالی ٢٠١٥ەوە لە زیندانەکەدان.
تورگوت باسی ئەوەشی کرد کە موەکیلەکەیان بەڕێز ئۆجالان دوایین جار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای قسەی کرد و ڕایگەیاندبوو کە تەندروستی ئەو باشە بەس دیار نییە لە داهاتوودا چۆن دەبێت.
سی پی تی لەبەرانبەر بانگەوازیەکان بێدەنگە
تورگوت بەیانامەی سی پی تی لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠دا لەبارەی دۆخی زیندانیان لە قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنادا وەبیرهێنایەوە و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لەسەر ئەو بناغەیە ١٨ی نیسان سەردانی سی پی تی یان کردووە، بەڵام ئەو ڕێکخراوە تا ئێستا بێدەنگە و نازانن تا ئێستا سی پی تی جموجووڵێکی هەبووە یان نە.
ف.ق