ئاشكرا بوو كه ئه‌یوب تانریڤه‌ردی ڕێکخه‌ری سه‌ره‌کیی چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی «گورگی بۆر» له هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ هوبه‌رتوس ئه‌ندرێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری میونشن کۆبووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی گورگی بۆر كه به «گورگه‌بۆره‌كان» ناسراون، ڕێکخراوێکی نه‌ژادپه‌رستی تورکیایه و سه‌ر به پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست - مه‌هه‌په‌یه. ڕێكخراوه‌كه ڕۆڵیان هه‌یه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تێرۆریستی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له دژایه‌تیكردنی گه‌لان و پێكهاته‌كانی توركیا.
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ندامانی گورگه‌بۆره‌كان بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی میونشن نهێنی بووه، به‌ڵام زانیارییه‌که له ڕێی پۆستێکی فه‌یسبووکی ئه‌یوب تانیڤه‌ردییه‌وه ئاشكرا بوو. ناوبراو وێنه‌یه‌کی شانده‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری میونشندا بڵاوکردۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێكخه‌ره‌ی گورگه‌بۆره‌كان دواتر وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی لابردووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته بوو به ڕۆژه‌ڤ و باسی مێدیاكانی ئه‌ڵمانیا.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی میونش وه‌ها پیشانی ده‌دات كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس نه‌یزانیوه که ئه‌وانه کێن، به‌ڵام ئه‌مه جێی گومانه، چونكه ڕێکخراوی گورگی بۆر ساڵانێکی زۆره له‌ژێر چاودێری ده‌زگه‌ی پاراستنی میونشنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا دایه.
ئه‌م بابه‌ته ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له ئاستی پارته‌كانی ئه‌ڵمانیا. دۆمینیك كراوزه په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌وز له هه‌رێمی باڤاریا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕاستبێت و پۆلیسی شاری میونشن له‌و ئاسته‌به‌رزه‌دا که‌سانی وه‌ها نه‌ناسن، که‌واته ئه‌وان هیچ ئاگاداری ڕێکخراوه‌مافیاییه نه‌ژادپه‌رسته‌کان نین. ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه «ئه‌گه‌ر پۆلیس ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بێت، چۆن هه‌ست به ئاسایش بکه‌ین له شاری میونشن؟»
هه‌ردوو ڕێکخراوی Turkos MC و Turan e.V سه‌ر به ڕێکخراوی گورگی بۆری هه‌رێمی باڤاریان و کاری مافیایی وه‌ک بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌کان، بازرگانی به مرۆڤ و له‌شفرۆشی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها کاری ڕێکخستن و ئاماده‌کاری بۆ چالاکییه‌کانی ده‌زگه‌ی سیخووڕیی تورکیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌م دوو ڕێکخراوه به‌هۆی کوشتن و تاوانی مه‌زنه‌وه له زیندانه‌کانی شاری میونشن به‌ند كراون. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوانه به‌به‌رده‌وامی له‌ژێر چاودێری ده‌زگه‌کانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا دان.
s.m