کارگەیەکی گەورە و ١٢ کارگەی بچووک و سێ ئۆتۆبوس سووتێنران

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند لە بۆردوم، سێ ئۆتۆبوس، لە ئیزمیر کارگەیەکی گەورە و لە ئەستەنبوڵیش ١٢ کارگەی بچووک سووتێنراون.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە لە ناوچەی بۆدرومی موغلا ١٣ تەموز سێ ئۆتۆبوسی گواستنەوە 'تورک' سووتێنراون.

هەروەها ١٥ی تەموز لە ناوچەی کەمالپاشای ئیزمیر کارگەیەکی 'قڕکردنی ئاکەپە فاشیست' و هەمان ڕۆژ لە ناوچەی باغجلاری ئەستەنبوڵیش ١٢ کارگەی بچووک سووتێنراون.

ف.ق