ڕاگەیاندراوی دەم پارتی پەیوەست بە هەواڵەکانی 'هەوڵی تیرۆرکردن ئۆندەر'

دەم پارتی بە ڕاگەیاندراوێک هەندێک ڕوونکردنەوەی دەربارەی ئەو هەواڵانە دا کە پەیوەست 'بە هەوڵی تیرۆرکردنی ئۆندەر'ەوە بڵاوکراونەتەوە. لە گەڵییدا باسی ڕووداوەکەی کردووە.

ڕاگەیاندراوی دەم پارتی

نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەییدا گوتی: "لە هەندێک دەزگای میدیاییدا هەندێک هەواڵ دەربارەی هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەری ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە. بۆیە بە پێویستمان زانی دەربارەی ئەو بابەتە هەندێک ڕوونکردنەوە بدەین."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " ڕۆژی ٢ـی نیسان، شۆفێری ئۆتۆمبێلکەی سری سورەیا لەکاتی شۆفێریدا، گومانی لە دەنگی تایەی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و بۆیە ئۆتۆمبیلەکەی بردووە بۆ پشکنین، لە ئەنجامی پشکنینەکەدا، لە پشت تایەی چەپی ئۆتۆمبێلەکەوە تەڵەیەکی ئاسنین جێگیرکراوە کە دەکرا تایەی ئۆتۆمبێلەکە بتەقێنێت."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە ئاگاداری سری سورەیا ئۆندەر لە هەوڵەکە کراوە و هاتووە: " ئۆندەر ڕووداوەکەی بە دەستەی بەڕێوەبەری دەم پارتی ڕاگەیاندووە و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی پێویست ئەنجامدرا. ڕووداوەکە و بەڵگەی پەیوەندیدار بە لایەنە فەرمییەکان گەیەندراوە، هەم پارتەکامان و هەمیش بەڕێز ئۆندەر لە نزیکەوە بەدواداچوومان بۆ بابەتەکە کردووە، بەهۆی هەستیاریی دۆخی لێکۆڵینەوەکە، ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیەندراوە، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و لیپرسینەوەکان هێشتا هیچ ئەنجامێکمان پێنەگەیشتووە."