بە دیمەن

ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە پارتە سیاسیەکان هەموویان هاوکاری پرۆسەکە بکەن

وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکان هاوکاری پرۆسەکە بکەن و پەرلەمانیش بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ.

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی لە ناوەندی گشتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوەندی و ئەنجومەنی دەم پارتی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند: "بانگەوازەکەی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باغچەلی بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان، ئەوانیش پێشتر پێشنیارێکی لەو شێوەیەیان پێشکەش کردووە."

ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە: "چەند مانگێک لەمەوبەر داوامان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد هەتا دەستپێشخەری بکات. گرنگی پرسەکەمان دووبارەکردەوە و وتمان چارەسەری پرسی کورد لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا جیاناکرێتەوە. بۆیە دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان بە ڕەخنە و پێشنیارەکانیان بەشداری پرۆسەکە بکەن."

 ئەوەشی گوت:"ئێمە باس لە پەرلەمانێک دەکەین کە زیاتر لە جاران نوێنەرایەتی سیاسی دەکات. لەو چوارچێوەیەدا گوتمان باس لەسەر کۆمیسیۆنێک بکەین کە لە پەرلەمانەوە دەست پێبکات و بەسەر هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگدا بڵاو ببێتەوە. ئەمە یەکێکە لەو ناونیشانانەیە کە زۆر باسی لەسەر دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین دەبێت بەڕێز کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان لە دروستکردنی ئەم کۆمیسیۆنەدا بەر پرسیاریەت بنوێنێت."

هەروەها نیگەرانیەکان لەناو کۆمەڵگەدا زۆرن. بۆیە کۆتاییهێنان بەم نیگەرانیانە گرنگترین ئەرک ئەرکی پەرلەمانە. ئەم پرسە دەبێت لە بەرژەوەندی سیاسی هەموو پارتەکاندا بێت. لەجیاتی نیگەرانیەکان لەسەر دەنگ و هەڵبژێران، پێویستمان بە ڕێبازێکی یەکگرتووانەیە. ئەگەر ئێمە بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەوە هەستین، بۆ هەموو پارتەکان سوودمەند دەبێت. بۆیە پێویستە تورکیا خۆی لەو جۆرە مامەڵەیە ڕزگار بکات."

ئایشەگوڵ دۆغان لە کۆتاییدا گوتی: "سەبارەت بە پرسی دەستووری نوێ پێویست بە دەستوورێکی دیموکراتیک و ئاشتیانەیە."