'بە بەرخودان گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکان پوچەڵ دەکەینەوە'
لەو چالاکییەی لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان سازکرا راگەیەندرا: "بە بەرخودانمان گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکان پوچەڵ دەکەینەوە".
لەو چالاکییەی لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان سازکرا راگەیەندرا: "بە بەرخودانمان گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکان پوچەڵ دەکەینەوە".
کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو رۆژانی چوارشەممە لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسڕا چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن. چالاکییەکە ئەم هەفتەیەش بەردەوامبوو.
چالاکییەکە لە پلاس دەس ناشن کە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانی لێیە، بە رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکی جەدەکە جنێڤ ئەرداڵ ئاتاسۆی لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی، "هێزەکان دەیانەوێت پیلانگێڕیی نیونەتەوەیی بگەیەننە ئەنجام، گۆشەگیری قورسکراو لەسەر رێبەرایەتیمان نابینن، دەنگی خۆیان بەرامبەر بە هێرشە قڕکارییەکانی سەر کورد هەڵنابڕن. هێزە نێونەتەوەییەکان تەندروستی و سەلامەتی رێبەرایەتیمان وەک کارتێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئایندەی کورد و کوردستان بەکاردەهێنن. ئێمە ئەوە بە بەرخودان پوچەڵ دەکەینەوە".
لە چالاکییەکەدا داوای بەشداربوون لە چالاکی جەماوەری کە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ١٧ ی کانونی یەکەم رۆژی شەممە لە باسەل سازدەکرێت.
دوای وتەکان، کوردستانیان پشتیان کردە بینای نەتەوەیەکگرتووەکان و بە وتنەوەی دروشمی "کات کاتی ئازادییە" دەستیان بە چالاکییەکە کرد.
هـ . ب