"بۆ چارەسەری پێویستە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت"

زیندانیە سیاسیەکان لە دادگادا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشەی کورد بە سیاسەتی جەنگ چارەسەر ناکرێت و رایانگەیاند: "عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارە لە چارەسەرکردن". پێویستە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدرێت.

١٦مین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێ کە تێیدا هاوسەرۆکەکانی پێشووی هەدەپە و ئەندامانی پێشووی هەدەپە کە ٢١ کەسیان لە زینداندان و ١٠٨ کەسیشیان بە کەفالەت ئازادکراون، لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو،  جگە لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، زۆرێک لە پارێزەران و چاودێرەکانیش بەشداری دانیشتنەکەیان کرد. هەروەها نوێنەری ناوەندی مافی پارێزەرانی سەر بە سەندیکای پارێزەرانی تورکیا بەشداری کرد.

ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لە سینجان زیندانیکراون لە هۆڵی دانیشتنەکەدا و سیاسەتمەدارانی زیندانەکانی دیکەش لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی ئەو بەڵگەنامە نوێیانە دەستیپێکرد کە بۆ دۆسیەکە زیادکرابوون. سیبەل ئاکدەنیز، سیاسەتمەداری کورد لە سەرەتای دانیشتنەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە ٩ی ئەیلولدا وەرگێڕانی بەرگرینامەکەی کە بە شێوەزاری زازاکی کوردی ئامادە کراوە، پێشکەشی دادگا دەکات.

پاشان سەرۆکی دادگا پرسیاری لە داواکاری گشتی کرد کە ئایا شایەتحاڵەکە ئامادەیە یان نا؟ لە میانی دانیشتنەکەدا دیاریکرا کە یاداشتەکە ٧٨ لاپەڕەیە بە نووسراو پێشکەش بە دادگا دەکرێت، دادوەر بڕیاریدا کە ئەم یاداشتە بنێردرێت بۆ ئەو دەزگایانەی کە یاسا تێیدا جێبەجێ دەکرێت.

'ئێوە بەم بڕیارە ئێمە ئەشکەنجە دەدەن'

دواتر بولەنت پارماکسز ئەندامی پێشووی هەدەپە مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی کە دۆسیەکە دۆسیەیەکی سیاسییە و وتی: ئەمە تاوانە. ئێوە لەم دادگایەدا ئێمە ئەشکەنجە دەدەن، بەڵام ئەم کەیسە کاتێک کۆتایی دێت کە سەردەمی سیاسی گۆڕانی بەسەردا دێت. هەمووان بە دادگاشەوە ئەمە دەزانن. پارماكسز راشیگەیاند كه له ماوه ی رابردوودا باوكی کۆچی دوایی کردووە و نەیتوانیوه لای باوکی بێت گوتی: "باری سەرشانتان قورستر دەبێت".

"دادگاییکردنمان پلانێکی سیاسییە"

پا‌رماكسز باسی له‌ مامه‌ڵه‌ی شاهیده‌ نهێنییه‌كان كرد كه‌ به‌ "دانپێدانه‌ر" ناویان ده‌بات و وتی: "ئه‌م دۆسیه‌ و دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ده‌په‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بەڕێوە دەچێت". ئەمە پلانێکی سیاسییە. ئێوەی دانپێدانانەکان هەوڵدەدەن بەپێی پێویستی سیاسی سزامان بدەن. ئایا کێشەی کورد بە دانپێدانان چارەسەر دەبێت؟"

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش کە مافی قسەکردنی وەرگرت ڕایگەیاند کە هەمیشە باسی ئەو نادادپەروەریانەکراوە کە لە دۆسیەکەدا بەرانبەریان دەجوڵێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت هەندێک بوێری هەبێت بۆ چارەسەرکردن. لەگەڵ سیاسەتمەدارە ترسنۆک و بێباکەکان کار ناکرێت. پێویستمان بە سیاسەتمەداری دڵسۆز هەیە. بەرپرسی چارەسەری عەبدوڵا ئۆجەلانە. پێویستە کۆماری تورکیا بۆ دیموکراسی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە. پێویستە بەڵێنی ئازادی و دیموکراسی بە پەکەکە بدات.

ف.ق